خۆری چەوساوان وستەمدەیدەی گەل

0
کۆسالان رەشید ھەورامی
نوێنەری شۆفێران
خۆر موڵکی ئێمەی چەوساوەو ستەمدیدەیە ھەر لە کۆنەوە خۆر رەمزێکی گەورەو نیعمەتێک سەیرکراوە،چونکە خۆرە کۆتایی بە زوڵم وزۆری تاریکی دێنێت.
ھەر خۆرە رووناکی وگەرمی وھێزی مرۆیی دەبەخشێتە گەلانی جیھان و جووڵەی یاسای خۆریش خۆی لەخۆیدا زۆر گەورەیە لەسەر ئەو ئەساسە ئەو ھێزە دەبەخشێتە مرۆڤایەتی سروشتی زەوی.
رووناکی مرۆیی ژیان دەکاتەوە بەبەری نیشتماندا وھەنگاو دەنێت بەرەو داھاتوویەکی خۆش گوزەران ویەکسان،وە مرۆڤی بنیاد دەنێت بە شەخسیەتێکی پاک وبەھێز.
ھەروەھا رۆحەکان تەنھا بریتی نیە لە بیرکردنەوەو جوانی ،ئەوە ناخی مرۆڤەکانە بەکوالێتی بەرزوئاستێکی مرۆڤایەتی ھەتا ھەتایی ھەیە، بەڵام ئەوە ھێزە گەورەیەی خۆرە وادەکات بەھەزارەھا خەلک رابکێشێت بەلای خۆیدا..
بەڵێ لە نێوان ئەو ھەموو ھەستە بەھەڵوێستەی مرۆڤایەتیدا،خۆشەویستی راستەقینە ونەرمی نواندن بۆتە باشترین پێناسە لەنێوان مرۆڤەکاندا .
لە پێناو یەکگرتنی ھاونیشتمانیانی گەلەکەماندا،ھێزێکی گەورەی خەباتمان پێویستە،ھەموو ئەودروشمانەی کە گەل رێک دەخات و ئامادەی دەکات دەبێت لەو خەباتە میللیەدابەکاری بھێنین بەتایبەت دروشمی خۆشەویستی نێوان تاکەکان.
چونکە زۆرن دەیانەوێ چینی چەوساوان ھەر بەناکۆکی وپەرتەوازی بمێنێتەوە.
لەبەرئەوە ئەرکە لەسەر شانمان نابێت بھێڵین ناکۆکی لە نێوان ئەم چینە چەوساوەیەدا بێت.
بەلێ ھەموو دەسەڵاتێکی سەرمایەدار لەجیھاندا دەیەوێت و ئیشیشی لەسەر کردووە ھەرلەکۆنەوە ئامانجیان پەرتەوازەی ولێک ھەڵوەشانی چینی چەوساوان وھەژاران بووە.
لەکۆتایدا خۆری چەوساوان ھەتادێت بڵێسە دەسێنێت وبەرەو بەھێزی دەروات و ھەنگاو دەنێت بەرەو جیھانێکی ئارام ودوورلەتوندوتیژی وعەدالەتی کۆمەڵایەتی.
نموونەش خەباتی ئەم ھەفتەیەی شۆفێرانی بەھەڵوێست وشۆرشگێر،کە باشترین بەھەرمی خۆیان دەست کەوت ھەرچەندە جێی رەزامەندی شۆفێران نەبوو،بەڵام لەراستیدا گەورەترین دەستکەوت بوو بۆشۆفێران..
ھەینی
٢٠٢٢/٣/١٨
Leave A Reply

Your email address will not be published.