بهرز و بهڕێزه یادی گیانبهختكردووانی شوراكانی ١٩٩١
ئەستێرەکانی خەباتی تێکۆشانی هاوپشتی هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی گیانی خۆیان لەپێناوی ژیانێکی باشتر بۆ هەژاران وچەوشاوەکان بەخت کرد بەڵام گڕی مێژوویی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیان بۆ لە ناوبردنی دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەرودز ڕۆژ دوایی ڕۆژ بەهێزتر دەبێت ، ڕۆژی گیان بەختکردووانی شوراکان ٣١ئازار هەمیشە بەرز ڕادەگرین وسوودی لەمێژوویی تێکۆشان وەکو چرایەک بۆ ڕوناکردنەوەی ڕێگای تاریکی خەباتی بزوتنەوەی چینایەتی لەمەیدانی جەماوەری دا بەکردار سود وەردەگیرێت.
بهرز و بهڕێزه یادی گیانبهختكردووانی شوراكان، ئهو مرۆڤانە سەرکردە بوون لهتێکۆشانێکی جەماوەری دا لە پێناو هێنانەدی سیستەمێکی شورایی خەڵکدا تێکۆشانیان کرد و بۆ لهگۆڕنانی تهواوهتی ڕژێمی بهعسی فاشیزم گیانبازییان كرد و ژیانی خۆیان كرده قوربانی.
یادی ئەم تێکۆشەرە ئازادیخواز و یەکسانیخوازانە بۆ هەمیشە وبەردەوام بەرز و بەڕێزە وتێکۆشانیان بەرز دەنەرخێندرێت وبەگەشاوەیی دەمێنێتەوە مێژووی مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی یەکەیان .
وەبیرهێنانەوەی ئەم رۆژە کارەساتبارەیە، بە تێکۆشانی خۆبەخشانەو دڵسۆزانەوگیانبازی خۆیان مێژوویەکیان بۆ نەوەی داهاتوو تۆمار کرد کە جێگای شانازی یە بۆ ئێمە و بۆهەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە لەپێناوی هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی کە سیستەمێکی ئازاد و بەرابەر تێکۆشان دەکەن .
بەرزو بەڕێز بێت یادی ئەم هاوڕێ یانەو سەرجەم هاوڕێ یانی گیان بەختکردوویی شوراکان.