سەبارەت بە دیار نەمانی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەلەهەرێمی کوردستان

0
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دیار نەمانی پێشمەرگەیەکی پێشووی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان.
لە ڕێگای ئەو ڕاگەیاندنەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ماوەی ٣ حەفتەیە پێشمەرگەیەکی پێشووی کۆمەڵە بە ناوی ئەفشین ئەمینی کە ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵ بوو پێشمەرگەی کۆمەڵە نەمابوو و وەک پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەژیا شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی مانگی مارسی ٢٠٢٢ لەماڵ هاتۆتە دەر و نەگەڕاوەتەوە.
کۆمەڵە دوای ئاگادار بوون لەو هەواڵە بەخێرایی لە رێگای پەیوەندیەکانی کۆمەڵە لە سڵێمانیەوە بەدواداچوونی بۆ کردووە و بە بەردەوامی هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کاک ئەفشین و دڵنیا بوون لە سڵامەتی، بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بێ ئاگایی خۆیان لە چارەنووسی ناوبراو ڕاگەیاندووە، ئێستاش کە ماوەیەکی بەسەردا چووە،
کۆمەڵە و بنەماڵەکەی رۆژ لەگەڵ رۆژ نیگەرانتر بوون و داوا لە ئاسایش و حکومەتی هەرێم دەکەن کە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کاک ئەفشین ئەمینی و ئێمە و بنەماڵەکەشی لە نیگەرانی دەربێنن.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
05,04,2022 زائینی
Leave A Reply

Your email address will not be published.