ڕێگاو بان یان ڕێگای هاتونەهات

0

کاوە عمر

ڕۆژنیە بینەرو بیسەری ڕوداوی هاتوچۆ نەبین،کە تێیدا چەندنین کەس گیان لەدەست بدەن یان بەسەختی بریندار نەبوبن.

کوردستان بۆتە گۆڕەپانی مەرگی هاوڵاتیان نەک ژیان بۆیان! لەسەر کار دەمرن لەسەرەی موچەدا دەمرن لەبەر بێ موچەی وبێکاری وبێ ئومێدی بە ئیستاو داهاتوو خۆ کوژی ئەنجام ئەدەن سەری خۆیان هەڵدەگرن ولەدەریای ئیجەو سنورە تەلبەندکراوەکاندا دەخنکێن و ڕەق دەبنەوە. ژنان لە ژیر ناوی شەرەف پارێزیدا بەلیشاو دەکوژرێن.

لە خۆپیشاندان وداواکردنی کارەباو ئاوو خزمەتگوزاری وکارو موچەدا تەقەیان لێ دەکرێت ودەکوژرێن.

لەسەر دەربڕینی بیروڕا زیندانی دەکرێن و بەتاوانی بەکرێگیراویەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەکریگیراوەوە بەبەکرێگیراو تاوانبار دەکرێن.

دەسەڵاتداران و سەرکردەکانیان کاریان بەشوێنێک گەیاندوە کە زۆر بێشەرمانە خۆیان لەسەر شاشەی تیڤیەکانەوە باسی ئەوە دەکەن کە ژیان وچارەنوسی خەڵکی کوردستانیان بەکوێ گەیانداوە،باسی ئەوە دەکەن کە خەڵک توڕەیە لێیان بێزارە لەتاوان وتاڵانیەکانیان بەناوی کوردایەتیەوە.

جیاوازی چینایەت لە لوتکەدایە،منداڵی بەرپرس و خاوەنداراکانی کوردستان هەموو ئەگەر لە دەرەوەی کوردستان نەخوێنن ئەوە لە خویندنگەو زانکۆو پەیمانگای تایبەت دەخوێنین لە نەخۆشخانەی تایبەت چارەسەر وەردەگرن کە خۆی ئەو زانکۆو خویندنگەو نەخۆشخانانەشی هی خۆیانە،لەولاشەوە خویندنگە و زانکۆو نەخۆشخانەکانیان بەنەبون سپاردوە بەبێ خزمەتگوزاری و لە بێ بوچەییدا کارمەندو مامۆستاکانیان هێشتوەتەوە. ڕێگاو بانیان بۆچیە؟خۆ ئەوان هاتوچۆی بەسەردا ناکەن ئەوەتا بە کۆپتەر هاتوچۆی نیوان گوندو شارەکان دەکەن و بۆ دەرەوەی وڵاتیش بە فڕۆکەی تایبەت دەڕۆن.

ئیوە خۆتان سەیری ئەو ئامارەی ساڵی ڕابردوی ڕوداوەکانی هاتوچۆ بکەن بزاننئەو ئامارە لە گیان لەدەستدان و بریندار بوون لە مەملکەتێکی ٥-٦ملیۆنیدا ئاسایی.ئاماری ڕوداوەکانی شوینی کار ببینن بزانن ئەوە ئاسایین. ئەو دەسەڵاتە هێچ شانسێکی بۆ مانەوەی خۆی نەهێشتوەتەوە مانەوەی چرکە دوایی چرکە کارەسات وتوان وتراژیدیا دروست دەکات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.