ئەوەی هێڕشی دەوڵەتی فاشی تورکیا دەوەستێنێ

0

زاهیر باهیر

ئەوەی هێڕشی دەوڵەتی فاشی تورکیا دەوەستێنێت ، خۆپیشاندان و پرۆتێست کارا و دەسبەسەرگرتنە . خۆپیشاندان و پرۆتستی کارا ئەوانە نییە کە لەسەر شەقامەکانی ئەوروپا دەگێڕرێت بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجەلان ، دروشمەکانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە و هەدەپە ، ئەو خۆ پیشاندانە بێ بەرن، وزەپڕۆکێنن، دەرکەوتنی کەسە چالاکەکانە بۆ یەکێتی و پارتی ، واتە بۆ تورکیا و میتی تورکی.
ئەوەی کە کاریگەرە لە کوردستان خۆپیشاندان و پرۆتێسە لە هەوڵێر لەبەردەم پەڕلەمان و بارەگای لقی پارتی لەوێ ، دەستبەسەراگرتنی کۆمپانیا تورکییەکانە ، خۆپیشاندانە لەبەر خوێندگا و پەیمانگا تورکییەکان لە کوردستان .
لە ئەوروپاش پرۆتێست تەنها لە ٣ شوێن :
١-بەردەم سەفارەی تورکیا،
٢-لەبەردەم ئۆفیسی سەرەكی پارتی-دا .
٣-لەبەردەم سەفارەتی عێراق-دا .
بەڵام بە تەنها بە پۆستەری قوربانییەکانی هێرشی سوپای دەوڵەتی تورکیا، پۆستەر و وێنەی ژینگەی سوتاو و وێرانکراو ، وێنە و و پۆستەری قوربارنییەکانی خەڵکە گوندەییەکانی بناری قەندیل و ئاژەڵ و گیانلەبەرانی دیکەی ناوچەکە .
لەگەڵ نوسینی لفلێتدا بە کورتی و بە زمانی سەرەکی ئەو وڵاتەی کە خۆپیشاندان وپرۆتێستەکان ئەنجام دەدرێت و دابەشکردنی بەسەر بەسەر خەڵکانی ڕێکەردا تاکو بزانن ئەمە بۆچییە . نەك بە زمانی کوردی و تورکی لەسەر شەقامەکان کە کەس نازانێت دەلێیین چی .
دوێنی ئیوارە، دوو شەمە، لەو پرۆتێستەی لەندەن نزیکەی ٦٠ کەسێك هاتبوون هەر هەمووی وێنەی ئۆجەلان و دروشمی حیزیان پێبوو، لەو کاتەدا من قسەم لەگەڵ برادەێکدا دەکرد لەسەر هەڵگرتنی ئەو دروشمەی کە پێی بوو. هەر لەو کاتەدا ژنێک هات و پرسیاری کرد وتی : ئەوە ئاهەنگی چییە؟ منیش بە شەرمەزارییەوە بۆم شەرح کرد کە ئاهەنگ نییە و بۆ ئەم مەبەستە ئەم گردبوونەوەیە کراوە. ئیتر بە برادەرەکەم وتی چاوت لێییە قسەکانی من چۆن هاتنە دی؟!!
تکایە وەخت بە فڕۆ مەدە ، خۆپیشاندان و پرۆتێست لەبەر خاتری میدیا کوردی و لە پیناوی پرۆتێستدا مەکە . بیکە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکەت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.