لە کۆیلایەتیەوە بۆ کۆیلایەتی!!

0
ئاشتی عەزیز
لە کۆیلایەتی جلی شرەوە بۆ کۆیلایەتی قات و بۆینباخ کۆیلایەتی چەمکێکی فرە چەشنە بەواتا کلاسیکەکەی واتا خاوەندارێتی مرۆڤ بۆ مرۆڤ. ئەمە جۆرە کۆنەکەی بوو دواتر کۆیلایەتی کۆمەڵایەتی و ئابوری هاتە کایە ، لەوە قوڵتر کۆیلایەتی رۆحی و فکریە کە کەسەکە خۆی نازانی کۆیلەیە کە تیایدا کۆیلایەتی سیاسیش دەبێتە بەشیک لە کۆیلایەتی فکری .
کۆیلایەتی فکری چیە ؟
لێرەدا بە هایەکی مادی فکری دەسەپێنرێت بەسەر کەسەکان بە کورتی بریتیە لە سەپاندنی هەژمونی بەهایەک بەسەر کۆمەڵێ خەڵک لە رێگای دامەزراوەی سیاسی ئابوری و دامەزراوەی راگەیاندن واتا دامەزراوەی راگەیاندنیش لە خزمەتی سەپاندنی هەژمونەکە دەبێت وەک پاکێجێکی تەواوکەر کار دەکەن.
بۆ نمونە کۆیلایەتی کلاسیک چی تیادا گۆراوە بەبەراورد بە کۆیلایەتی ئێستا ؟
کۆیلایەتی کلاسیک چۆن وتمان مولکایەتی مرۆڤێک بوو بە یاسا .. واتا هەمو سەردارو سەرانێک مرۆڤێکی هەبوو بە وەرەقەیەکی یاسای فەرمی .
ئێستا ناودەبرێت بە کۆیلایەتی بەکرێگرتن واتا مرۆڤەکان بونەتە کۆیلەی ( کرێ ، سولفە ، قەرز ) سەدەها جۆری تری بەستنەوەی مرۆڤەکان کەوا لە مرۆڤەکان دەکا لەکارێ بمێنێتەوە کە برواشی پێ نەبێ یان حەزی لە کارەکەش نەبێ بە ناچاری قبولی کۆیلایەتیەکە بکات.
بۆیە چۆن کۆیلایەتی کلاسیک بایەخی بە مەرو ماڵاتی و کۆیلەکان دەدا، نە خۆش نەکەون تا شیری زۆر بێت و پر بەرهەم بێت مەروماڵاتیش بەچکەی زۆربێت بەهەمان شێوە لە ( کۆیلایەتی بەکرێ گیراوی مۆدێرن )
دەبێت کادێری حزبەکە یان بێژەری کەنالەکەی حزب قاتی جوان ئێکسسواری گران بەها بەکار بێنێت و هەروەها بروانامەی بەرزیشیان پێ دەهێنرێتەوەو لە ئەپارتمانی کەشخە دادەنرێن بۆی وەک کۆیلەیەکی بەکرێ گیراو بەرهەمی باشیان هەبێت بۆ حزب بۆیە بەکرێ گیراوی قاتیش تەنها جۆرئ پۆشاکی گۆراوە.
واتا سەریان مولکی خۆیان نیە بەلکو مولکی خاوەن مولکەهەربۆیە لە سێستەمی سەرمایەداری کە ناوەکەی بە کاپیتالیزم هاتوە ووشەی کاپوتە واتا سەر سەری مەرو ماڵات چونکە مرۆڤیش کە بوە کۆیلە سەری موڵکی خۆی نامێنی .
Leave A Reply

Your email address will not be published.