کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتووی فڕەنسا؟

0

وەلید محەمەد

فڕەنسا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانەو ڕولێکی گرنگی هەیە لەڕووی سیاسی و ئابووری  لە هەموو جیهان.

لەخولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا هیچ بەربژێرێک نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی فڕەنسا. هەردوو بەربژێر سەرۆکی ئێستا ماکڕون و لوبان سەرکەوتن بۆ خولی دووەم کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت و پێشبینی دەکرێت سەرۆکی ئێستا ماکڕون بۆ جاری دووەم بۆ ماوەی پێنج ساڵی تر ببێتەوە سەرۆکی فڕەنساو لە کۆشکی ئەلیزێ بمێنێتەوە.

لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ماکڕون نەیتوانی وەک پێویست بەرنامەکەی جێبەجێ بکات، چۆنکە ڕووبەرووی چەندین کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی بووە، لەوانە کراس زەردەکانی فڕەنسا ، کوڕونا ، شەڕی نێوان ڕوسیاو ئوکڕاینا .

جیاوازی نێوان ماکڕون و لوبان :

١- ماکڕون کەسێکی میانڕەوە، بەڵام لوبان توندڕەوە.

٢- ماکڕون دیموکراسی ترە لە لوبان.

٣- لوبان دژی کوچبەرانە، بەڵام سیاسەتی ماکڕون تاڕادەیەک لەگەڵ کۆچبەران نەرمترە.

٤- ماکڕون دەیەوێت لە گەڵ یەکێتی ئەوڕوپاو ناوچەی یورو و ناتو بمێنێتەوە، بەڵام لوبان دەیەوێت فڕەنسا لەمانە جیاببێتەوە.

٥- ماکڕون بەنهێنی لەگەڵ سیاسەتی ڕوسیایە، بەڵام لوبان بەئاشکرا پشتگیری لەڕوسیا دەکات.

٦- لەسیاسەتی دەرەوە ماکڕون باشترە لە لوبان.

ئەم خالانەی سەرەوە هۆکارن کە ئەم جارەش بۆ ماوەی پێنج ساڵی تر ماکڕون دەبێتەوە سەرۆکی فڕەنسا، چۆنکە لە خولی پێشووش ماکڕون سەرکەوت لە بەرامبەر ڕکابەرەکەی کە لوبان بوو.

کێ بۆ کوردستان باشترە؟

فڕەنسا ڕولێکی گەورەی هەبوو لەدابەشکردنی کوردستان وەک سایکس بیکو .

بەڵام لەدوای ڕاپەرینی گەلی کوردستان لە ئاداری ١٩٩١ دژی ڕژێمی بەعسی دڕندە، فڕەنسا یەکەم زلهێزبوو پشتگیری کوردستان بکات و دەستپێشخەریی کرد تا ئەنجومەنی ئاسایش کۆببێتەوەو بڕیاری ٦٨٨ لە ئەنجومەنی ئاسایش دەربچێت و ناوچەی دژەفڕین لە کوردستان دروستبکرێت.

لەدوای شەڕی تیرۆرستانی داعش لەساڵی ٢٠١٤ فڕەنسا ڕولێکی گەورەی هەبوو لەپاڵپشتیکردنی گەلی کوردستان و یەکەم ووڵاتی ئەنجومەنی هەمیشەیی ئاسایشە سەرۆکەکەی سەردانی کوردستان بکات و پشتگیری فڕەنسا بۆ کوردستان دووپات بکاتەوە.

بەڕای من لەڕووی سیاسەتی دەرەوە ماکڕون بەهێزترە لە لوبان بۆیە ماکڕون باشتردەبێت بۆ کوردستان، بەتایبەتیش کەلەسەردەمی کابینەی فڕانسو ئولاند وەزیربووە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.