بەیاننامەی رێکخراوی سەربەخۆیی شۆفێرانی گشتی بەبۆنەی یەکــــــــــــــــــــــــــــی ئــــــــایــــــــار. رۆژی ھاوخەباتی چینی کرێکاران و چەوساوانی جیھانەوە

0
یەکی ئایار رۆژی گەشەدانی ھاوخەباتی چینی کرێکارە، ڕۆژێکی پرشنگدارە لەتێکۆشانی رەوای ھاوپشتی چینایەتیە،ئێمەی کاسبکاران وشۆفێران و کرێکاران وبێکاران وچەوساوەکانی کۆمەڵگا کە زۆرینە پێک دەھێنین ،بەڵام بەھۆی زاڵبونی دەسەڵاتێکی نایەکسان و سیستەمێکی چەوسێنەر کە زۆرینەمان لە ژیانێکی پرکێشەو نەبوونی مووچەو بیمەی تەندروستی و سەلامەتی و لەناو بێکاری و ھەژاری و گرانی و بەرزبونەوەی نرخی کەل و پەلەکان و سوتەمەنی ،نەبوونی خزمەتگوزاری شارستانیدا دەژین،کەمینەیەکی وەک بەرپرسانی دەسەلات و ھەندێ لەحزبەکان لە ژیانێکی خۆشگوزەران و شاھانەدادەژین.
ئێمە لەیەکی ئایاردا داوا لەخەلکی کوردستان دەکەین لەپشتگیری خواست وداواکاریە رەواکانی ئێمەی شۆفێران وکرێکاران و بێکارانی کۆمەڵگا بکەن ،داوا لەدەسەڵات و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەست بەجێ ئەم داواکاریانەمان بۆ جێ بەچێ بکەن:
١/دابین کردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی بۆ ئەو شۆفێرانەی کە لە ھیچ شوێنێک مووچەیان نیە..
٢/دابین کردنی مووچەی خانەشینی بۆ شۆفێرانی بەساڵاچوو..
٣/نرخی بەنزین بکرێتە ٥٠٠دینار وسنوردار کراوبێت..
٤/کردنەوەی بەنزینخانە حکومیەکانی کەرتی گشتی..
٥/نۆژنکردنەوەی ڕێگایی ھات وچۆ تایبەت بەو شوێنانەی کەچال وتاسەی تێکەوتووە..
٦/کەم کردنەوەی باج و رسومات وکامێرا لەسەر شۆفێرانی تەکسی بەتایبەتی..
٧/دابین کردنی شوێنی تایبەت بەوەستانی تەکسی لە ناو بازارو شوێنە گشتیەکان..
لەکۆتایدا سەرکەوتوبێت تێکۆشانی یەکگرتوانەی شۆفێران وخەڵکی نارازیی بۆ ھێنانەدی مافە رەواکانیان..
بۆپێشەوە بەرە و تێکۆشانی یەکگرتووانە بۆ هێنانەدی 
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.