خۆپیشاندانی مەدەنییانە و کاردانەوەی نامەدەنییانە

0
سوبحی مه‌هدی
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی کوردستان
هەر هاووڵاتیەکی ئەم هەرێمە ، مافی خۆیەتی هەرکاتێک هەست بە پێشێلکاری مافەکانی بکات، بەهەرشێوەیەک بۆی گونجاو بێت رێگاکانی سەندنی مافەکانی بگرێتە بەر لە نوسینی سکاڵایەکەوە تا خۆپیشاندان و مانگرتن و کوتانی هەموو ئەو دەرگایانەی کە مافەکەی بۆ دەگێڕنەوە.
کاتێک بەیاسا ئەم مافە جێگیرکرا بێت، ئەوا ئەرکی دەسەڵاتدارانە و بەتایبەتی هێزە ئەمنییەکان کە پارێزگاری لە بەڕێوە چوون و سەلامەتی خۆپیشاندەران بکەن و بیانپارێزن.
حزبی شیوعی کوردستان ،کە حزبێکی نیستمانی وچینایەتییە ،وکۆکەرەوەی تێکۆشەرانێکە لەڕیزەکانیدا ، بەئەرکی خۆی دەزانێ کە هەرکاتێک نیشتمانی کوردستان،لەمەترسیدابوو یان دەسەڵاتداران ێشیلکاری مافی هاووڵاتیانیان کرد، هانی ئەندامانی بدات کە شێوازەکانی تێکۆشان بەکاربهێنن بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی ها ووڵاتیان وپارێزگاری لە سنوورو سەروەرییەکانی نیشتمان. جا بەتەنها بووبیت یان لەگەڵ هاوپەیمانە چەپ و دیموکراسییەکانیدا.
نیشتمان لەژێر پۆستالی داگیرکاری تورکیادا هاوار لە ڕۆلەکانی دەکات بێدەنگ نەبن.جا هەرحزبێک وئەندامەکانی کەخۆیان بە کوروکچی ئەم نیشتمانە بزانن دەبێت، لانی کەم دژی ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەبن.
بۆئەم مەبەستە هاورێیانی مەلبەندی هەولێر بەهاوکاری دڵسۆزانی تر لە جەپ و دڵسۆزانی نیشتمان ،بۆ پێشکەشکردنی یاداشت و نارەزایی دەربڕین دەچنە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەهەولێر و بەشێوەیەکی ئارام و مەدەنییانە، کەچی هێزەکانی ئاسایشی هەولێر لەبری کۆمەک و پشتیوانی بە شێوازێکی نامەدەنییانەرێگری دەکەن، و ئازاری بەشداربوان دەدەن ولەنێویاندا ئازاری هاورێمان (هیواعومەر)ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی دەدەن. لەکاتێکدا ئەم هاوڕێیانە داکۆکی لە نیشتمانێک دەکەن کە ئەوان وبەرپرسەکانیان خێروبیرەکەی دەخۆن.
ئەمکارەی هێزە ئەمنییەکان یەکەمجار نییە، بەڵکو چەند بارەیە لە بەرامبەر تیکۆشەرانی داکۆکیکار لە ماف و ئازادییەکان.
پێویستە دامودەزگا بەرپرسەکان و بەرپرسە باڵاکانی حکومەت و حزبی دەسەڵاتدار ، ڕێنمایی ئەو کەسانە بکەن کە دوور بکەونەوە لە شێوازی نامەدەنییانە، تا خۆپیشاندان و چالاکییە جەماوەرییەکان بە ئاراستەیەکی خراپدا نەڕۆن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.