کاتژمێر١١ی پێش نیوەڕۆ لە ١ی ئایاری ٢٠٢٢کرێکارانی ژینگەپارێز لەناوپارکی بازاڕ لە ڕانیەگردبونەوە

0
بەبۆنەی ١ی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهان
ئێمە وەك ژینگە پارێزانی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنین ‎لەبری پیرۆز بایی و دڵنەوایی كرێكاران
بەهۆی كۆتایهاتنی تەندەری كۆمپانیاكانی پاككردنەوە و خەمساردی حكومەت لە نوێ كردنەوەی تەندەر لە دەڤەری ڕاپەڕین نزیكەی هەزار كرێكار لە شۆفێر و چاودێر و ژینگە پارێز و كارمەندان بێ كار بوون و چونەتەوە ماڵەوە لە كاتێكدا مووچەی ٦٠ ڕۆژی ڕابردوومان پێنەدراوە ،بەداخەوە لەبری گێڕانی شیرینی و پێدانی گوڵ بە بەرۆكی كرێكاران خەبەری بێكاربوونمان ڕادەگەیەنین.
ودەسەڵاتی حكومڕان بەبەرپرسیار دەزانین كە تا ئەم ساتە وەختە ئایندەی كاركردنمان دیار نیە ‎هەروەها بەم بۆنەیەوە داواكارین بەزوترین كات تەندەری كۆمپانیاكانی پاككردنەوە ڕابگەیندرێت و مافە سەرەتاییەكانی كرێكارانی تێدا دەستەبەر بكرێت كە خۆی لەم چەند خاڵەدا دەبینێتەوە.
١- دەستەبەركردنی تەواوی كارمەندان و ژینگەپارێزان و شۆفێران گەڕاندنەوەی مافە   داراییەكان لەكاتی پێویست .
‎٢– بەرزكردنەوەی مووچەی تەواوی ژینگە پارێزان بەشێوەیەك هاوتا بێت بە كرێكارانی گرێبەستی شارەوانیەكان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.
‎٣- هەروەها ڕەتكردنەوەی ئەو داوایەی گوایە كرێكاران كەمدەكرێنەوە و بەشێكیان لە تەندەری داهاتوو دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە تا باری دارایی حكومەت سوك بێت.
‎٤- دابینكردنی تەواوی پێداویستیە سەرەتاییەكانی ژینگە پارێز بۆ خۆ پارێزی لە نەخۆشی و پیسی .
‎٥- پێدانی مووچەی كرێكاران لە كاتی خۆیی و بێ دواكەوتن .
هەروەها داواكارین هەر كۆمپانیایەك ئەم تەندەرە وەر دەگرێت ڕەچاوی ئەم خاڵە بنەڕەتیان بكات بۆ جێبەجێكردن هەروەها حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێرێكی چڕی جێبەجێكردنی بكەن تا مافە سەرەتاییەكان جێبەجێ بكرێن.
لەگەڵ ڕێزدا
‎ژینگە پارێزانی ڕاپەڕین ‎١ی ئایەری ٢٠٢٢
Leave A Reply

Your email address will not be published.