ئایا ماركس ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئومێد قەرەداخی
له جیهانی ئه‌مرۆدا،سه‌ره‌رای پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی ته‌كنیك و توانای به‌رزی به‌رهه‌مهێنان ، سه‌ره‌رای باق و بریقی خۆشگوزه‌رانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌ڵام زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر، نا یه‌كسانی چینایه‌تی و نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهاتدا دنیای ته‌نیوه، رۆژ به رۆژ هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر ئه‌بن و ژماره‌ی ملیاردیره‌كانیش له هه‌ڵكشاندایه.
به‌پێ راپۆرتێكی تایبه‌تی دامه‌زراوه‌ی ئۆكسفام بۆ ساڵی 2018 ، به ته‌نها 1% دانیشتوانی جیهان خاوه‌نی 82% سه‌رجه‌م سامانی جیهانن، 99% دانیشتوانی جیهان خاوه‌نی ته‌نها 18% سامانی جیهانن ، ئه‌م واقیعه به‌ره‌وخراپتر و نادادپه‌روه‌رانه تر ئه‌روات ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تێكرای داهاتی ساڵانه‌یان به‌رێژه‌ی 28% زیاد ئه‌كات ، به‌ڵام كرێكاران هه‌ژاره‌كان به‌رێژه‌ی 2% زیاد د‌كات ، له دروستبوونی په‌تای كۆرنا زیاتر 100 ملیۆن ئینسان به‌ره‌و هه‌ژاری رۆشتن و چونه خوار هێلێ هه‌ژارییه‌وه ، به‌رانبه‌ر به‌مه 500 ملیاردێری نوێ بۆ لیستی ملیاردیره‌كان زیادیكردوه ، له هه‌ر 17 كاتژمێرێكدا كه‌سێك بوه به ملیاردێر ، ئه‌مه‌ش نه‌ك به ته‌نها له‌و وڵاتانه‌ی گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری سیاسی تێدایه ، به‌ڵكو له وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مریكاشدا، له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 5% دانیشتوان خاوه‌نی 62% هه‌موو ره‌سیده بانكیه‌كانن ، ته‌نها 22 ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی جیهان به‌قه‌د 48% جیهان سامان و پاره‌یان له به‌ده‌ستدایه.
رێژه‌ی هه‌ژاری كوشنده به‌راده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبۆته‌وه ، 689 ملیۆن كه‌س له هه‌ژاری كوشنده‌ده ئه‌ژین ( داهاتی رۆژانه‌یان كه‌متره له دۆلاریك و سی سه‌نت ) ، 24% دانیشتوانی جیهان له خوار هێلی هه‌ژارییه‌وه‌ن و داهاتی رۆژانه‌یان كه‌متره له 3 دۆلار ، 47% دانیشتوانی جیهان داهاتی رۆژیكیان كه‌متره له 5 دۆلار.
به پێی راپۆرتی نه‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا 821 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ده‌ناڵینن، له هه‌ر نۆ كه‌سێك كه‌سێك گرفتاره به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ، 150 ملیۆن مناڵ تووشی به‌دخۆراكی بوون و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی قه‌زه‌مبووندان.
ئه‌م هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه گه‌وره‌یه له دنیا جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟ ناڕەزایی و توڕه‌یی هه‌ژاره‌كان و برسییه‌كان ده‌رگا به‌رووی كام ئاسۆی فكر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاریدا ده‌كاته‌وه ؟ لەم گفتوگۆیانەدا مارکس زیاتر لە هەر ناوێکی تر لەناو ناواندایە، ئایا جارێكی تر ماركس ده‌گه‌رێته‌وه ؟
ماركس و بیركردنه‌وه‌كانی بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌نگه یه‌كێك بن له سه‌رنجراكێشترین بیركردنه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ، به‌دڵنیاییه‌وه ماركس وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیری و ده‌وڵه‌تداری ناگه‌رێته‌وه ، به‌ڵام باوه‌رم وایه واقعی تاڵی دنیا پێویستی به ریفۆرمێكی جددی سه‌رمایه‌داری و شێوازه‌كانی كاركردنی هه‌یه .
كه جه‌وهه‌ری ئه‌م ریفۆرمه له تێزه‌كانی ماركسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت بۆ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه رێژه‌یه‌كی شیاو له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیهاتبیت ، هه‌ژاری رووی له كه‌می كردبێت ، دابه‌شكردنی داهات تا سنوورێك دادپه‌روه‌رانه بوبێت ، له‌وێ تێزی سوشیالیستی بونی هه‌بوه ، له‌وانه‌ش نموونه‌ی ده‌وڵه‌تانی باكوری ئه‌وروپا له نموونه‌ی سوید و نه‌رویج و دانیمارك و فنلند، كه به ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران ده‌ناسرێن، ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران شتێك نیه جگه له ریفۆرمكردنی سه‌رمایه‌داری و سیستمه‌كه‌ی به پشت به‌ستن به به‌دیهێنانی جۆرێك له سوشیالیستی ، به كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ، به فراوانكردنی چینی ناوه‌ند، به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی به‌رپرسیار و زیادكردنی خه‌رجییه گشتیه‌كانی حكومه‌ت و پێشه‌كەشكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و پێویستیه بنه‌ره‌تیه‌كان بۆ هه‌موو هاونیشتیمانیان.
سه‌رمایه‌داری ئه‌مرۆ به ته‌نها سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌مهێنان نییه به‌ڵكو سه‌رمایه‌داری به‌كاربردنیشه، ئامانجی ته‌نها زیادكردنی به‌رهه‌م و كه‌ڵه‌كه كردنی داهات نیه ، به‌ڵكو دروستكردنی مرۆڤێكه كه هه‌موو ژیانی راكردن بێت به دوای كاڵای نوێ‌دا ، دروستكردنی مرۆڤی پووچ و بێ جه‌وهه‌ره كه هه‌موو ئامانجی خۆی له به‌كاربردن و به فێرۆداندا ده‌بینیته‌وه ، ئه‌م رێگایه‌ش ستایلێكی نوێی ژیان و به‌های دروستكردوه ، بۆ هه‌موو كارێك مرۆڤ ده‌یكات پێویسته به‌هایه‌كی مادیی هه‌بیت و قابیلی ئه‌وه‌بێت له بازاردا بفرۆشرێت ئینجا به‌های راسته‌قینه‌ی هه‌یه ، به پێچه‌وانه‌وه به‌هاكانی چاكه‌كاری و مرۆڤدۆستی و ئه‌خلاقویستی ماده‌م له بازاردا قابیلی كرین و فرۆشتن نیه به‌های نیه.
ئه‌م ستایله‌ی ژیان كۆمه‌ڵگای دڵره‌ق و بێ ویژدان به‌رهه‌مدێنیت ، شانۆكه پرده‌كات له مرۆڤی هه‌ڵپه‌رست و بچووك كه ناوانێت هیچ خه‌ونێكی ئینسانی گه‌وره‌ی هه‌بیت ، وه‌ك چۆن پێویستمان به تێپه‌راندنی هه‌ژاری هه‌یه ، پێویستمان به‌دنیایه‌كی به‌ئه‌خلاق و خاوه‌ن به‌هایه، ئه‌م دنیایه‌ش له چوارچێوه‌ی سیستمێكی دادپه‌روه‌ری ئابووریدا نه‌بێت به‌دینایه‌ت.