پیرۆزبێت یەکى ئایار ڕۆژى جیهانی کرێکاران

0
بەبۆنەى یەکى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران و ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان
، ڕۆژى هاوپشتى و پاڵپشتى و پشتگیرى جیهانى چینى کرێکاران ، کە بووەتە سونبولى یەکێتى تێکۆشانى کریکاران و ڕەنجدەران و گه‌لانی زوڵملێكراو و بن ده‌ست و زەحمەتکێشانى جیهان و خەباتى نێونەتەوەیی لە پێناو دادپەروەرى و دیموکراسى و ئاشتى و پێشکەوتنى کۆمەڵایەتیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى چینى کرێکاران و زەحمەتکێشان و ڕەنجدەرانی کوردستان و ناوچەکەو جیهان دەکەین .
وەک هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌و بووژاندنه‌وه‌ى ئابووری و سه‌رخستنى پرِۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پیشه‌سازیه‌كى تۆكمه‌و پێشکەوتوو پێویستى به‌ هێزو بازوو و تواناى عه‌قلى كرێكاران و زەحمەتکێشان هه‌یه‌، بۆیه‌ كرێكاران سه‌رمایه‌یه‌كى له‌ بن نه‌هاتووى نیشتمانن، له‌ رِۆژه‌ سه‌خته‌كانیشدا رِۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌میشه‌ له‌به‌رچاو بووه‌و له‌م پێناوه‌شدا رِه‌نج و ماندووبوونى زۆریان كێشاوه‌.
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان لەکاتێک بانگ لەچینى کرێکاران و زەحمەتکێشان و رەنجدەران دەکات رێزەکانى خۆیان یەکگرتوو پتەو بکەن و بەڕێکخراوبوون و تێکۆشان و خەباتى یەکگرتووانەى خۆیان دەتوانن گشت داوا و داخوازى و مافە چینایەتیەکانیان بەدەست بهێنن ،
بەمەش دەبنە هێزێکى ڕێکخراو و یەکگرتوو بۆ ئەوەى حکومەت مل بۆ گشت داواکارى و داخوازیەکانیان بدات .
بۆیە دەبێ چینى کرێکاران و تەواوى چین و توێژە بەش مەینەت و هەژارەکان لەیەک بەرەدابن و تێکۆشانى هاوبەش بکەن بۆ بەدەستهێنانى تەواوى مافەکانیان .
جارێكى تر وێرِاى پیرۆزبایى ئه‌م یاده‌ له‌سه‌رجه‌م كرێكاران و هەژاران و رەنجدەرانى كوردستان، سه‌رى رِێز و نه‌وازش بۆ ئه‌م چینه‌ ماندوونه‌ناسه‌ داده‌نه‌وێنین و، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بزوتنەوەی نوێبوونی كوردستان هه‌رده‌م پاڵپشتێكى مه‌زنى چینی كرێكاران و ڕەنجدەران و زەحمەتکێشانە … و خۆى به‌ پاڵپشتى داواكارى و مافه‌ بنه‌رِه‌تیه‌كانیان ده‌زانێت. هەر لەم یادەدا پیرۆزەدا ئەم داواکاریانە پێشنیار دەکەین :
1- لەگەڵ یەکێتى سەندیکاکانى کرێکارانى جیهان و سەرجەم هێزە ئاشتیخوازەکانى جیهان ، لە پێناو ئاشتى و پێکەوەژیان و نەمانى چەکى ئەتۆمى و ژینگەپارێزی ، کۆتاییهێنان بە پێشبڕکێى چەکدارى و داماڵینى چەک و کۆتایى هێنانى جەنگ بهێنرێت.
2- لە پێناو بنیاتنانى دەوڵەتێکى مەدەنى دیموکراسی و نیشتمانی و بنیاتنانى کۆمەڵگاى مەدەنى و چەسپاندنى دیموکراسى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى و تواناسازى کۆمەڵایەتى.
3- له‌پێناو بیمەى مافى دایکایەتى کرێکارانى ئافرەت و دەستەبەرکردنى دایانگاو باخچەى ساوایان بۆ منداڵەکانیان.
4- لە پێناو پیاچوونەوە بە سیاسەتى ئابوورى و هەموارکردنەوەى یاساى وەبەرهێنان و ، کۆتاییهێنان بە ئابوورى بەرخۆر و ، بەشێوەیەک ژیانێکى شایستە بە خاوەن داهاتى سنوردار دەستەبەر بکات.
5- لەپێناو پەرەپێدانى مرۆیی بەردەوام و بنیاتنانى تواناى مرۆیی کوردستانى و تواناسازى کۆمەڵایەتیدا.
6- بۆ دەرکردنى یاسایەکى کار و خانەنشینى و بیمەى کۆمەڵایەتى ، بەشێوەیەک لەگەڵ لیستى یاساى کارى نێودەوڵەتى بگونجێت.
7- لەپێناو گرنگیدان بە کرێکارى کشتوکاڵى ژن و پیاو لە گوندەکان و گشت ناوچەکانی تر.
8- بۆئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک وبێگەرد و دوور لە زاڵبوونى ویستى حزبى و تاکەکەسی و لەپێناو پێکهێنانى سەندیکایەک بۆ کرێکاران وەک نوێنەرى ڕاستەقینەى کرێکاران.
9- لە پێناو ئازادى کارى سەندیکایی لە کەرتى گشتى و تایبەتدا.
10- لەپێناو خۆشکردنی ژیانی کرێکاران و ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان.
جارێکی پیرۆزبێت لە گشت کرێکاران و ڕەنجدەران و زەحمەتکێشانی کوردستان و جیهان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتى بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
1 / 5 / 2022 زایینی
Leave A Reply

Your email address will not be published.