سەردەشت عوسمان .. لەزاری کچە هاوپۆلەکانییەوە

0
( هەر کاتێک سەیری دەفتەرەکەم دەکەم گریانم دێت،چونکە ئەو مانگێک درەنگتر هات بۆ دەوام و دواتر داوایی لەمن کرد کە دەفتەرەکەمی بدەمێ،منیش دەفتەرەکەم پێیدا کە دەفتەرەکەی بۆ هێنامەوە ناوی منی لەسەر نوسیبوو،بۆیە ئێستا کە دەفتەرەکە دەبینم گریانم دێ )
ئارەزوو کە هاوڕێ و هاوپۆلی سەردەشت عوسمان بوو لە کۆلێژ بەم جۆرە دەدوێت ( سەردەشت کوڕێکی بێدەنگ بوو،لەهەڵسوکەوتیدا جیاواز لەزۆرێک لە هاوڕێ کوڕەکانی بوو )
ئارەزوو باسی لەوەکرد ئەو هەستی نەکردووە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هیچ کچێکدا هەبوبیت و ووتی ( سەردەشت دەیگووت ئێرە شوێنی خۆشەوسیتی نیە ،کاری گرینگترمان لەپێشە ).
هەموو کچانی قۆناغی چواری بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمان لەهەولێر بۆ مەرگی ناوەختەی سەردەشت بەداخن .
شیلان کە هاورێ و هاوپۆلێکیتری سەردەشت بوو،ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو چەند ساڵەی لەگەڵمان بوو هیچ جوڵانەوەیەک یان هەڵەیەکمان لێ نەبینی،ئەو بە غەمباریەوە باس لەوەدەکات کە رۆژێک دڵی سەردەشتی شکاندووە ،(رۆژێک باسی سەفرەمان دەکرد ،منیش گووتم دایکم نەخۆشە و ناتوانم لەگەڵتان بێم ،ئەو گووتی ئەگەر پێویستیت بە ئێمە هەیە ئەوا ئامادەین هاوکاریت بکەین،ئەو زۆر بە گەرموگوری ئەو قسانەی کرد ،بەڵام بەشیوەیەکی سارد گووتیم سوپاس ،ئێستا هەستدەکەم ئەو مرۆڤە چەندە باشبوو،ئێستاش ئاە هەڵدەکێشم نەمتوانی بەڕاستی سوپاسی بکەم .)
بەهاریش هاوپۆلێکیتری سەردەشت بوو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هیج کات باوەری نەدەکرد کەوا کۆتایی خویندنی ئەمساڵیان بەو تراژیدیایە بێت،ئەو ووتی ( سەردەشت کوریکی ریکوپێک بوو ، پێموانیە لە نوسینەکانی مەبەستی یەشهیرکردن بوبیت بە لایەنێک یان کەسێک ،چونکە ئەو لەژیانی رۆژانەی خۆییدا ئەو جۆرە سیفەتانەی نەبوو )
بەهار باس لەوەدەکات سەردەشت لەوانەکانیدا قوتابیەکی زۆر بێ کیشە و سەرکەتوو بوە و مامۆستاکانیشی زۆر لیی رازی بوون، بەهار ووتی ( ئەوەی سەردەشت لەبیری ئێمە ناباتەوە ،هەموو ئەو سیفەتە جوانانەی ئەون ).
ئەو راپۆرتە لە ژمارە (٢٢٤)ی رۆژنامەی ئاوێنە لە بەرواری ١٨\٥\٢٠١٠ ، بڵاوکراوەتەوە
May be an image of 7 people, people standing, outdoors and text
Moaed Issa, Jamal Amin and 263 others
9 comments
Like

Comment
Share
Leave A Reply

Your email address will not be published.