هێرشی سوپای عیراق بۆ سەرشنگال یان تەواوکردنی مەغزاکەی داعش

0
کاوە نادر قادر
سوپای عێراق لەو رۆژانە بە هێزێکی زۆر و بە چەکی قوڕس، دەستیان بە هێرش کردوە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شنگالی بریندار(سنونێ و گوندی حەردان و ئۆردوگای شەرقی و غەربی ، ناوەندی شنگال ، دوگری ) ، بەمەبەستی دەرکردنی ئاسایشی شنگال و خۆسەریەی کەلەوێ ئەو شارە بەڕێوە دەبا بە ناوی بەجێگەیاندنی رێککەوتنی ٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کە لە لایەن عێراق و حکومەتی هەرێم، ئەنجام دراوەو خستنەوە بن دەستی عێراق بەروکەشی و لە ناوەڕۆک بەجێگەیاندن و تەواوکردنی مەبەستەکانی تورک و داعشی تیرۆرست کە لە ٢٠١٤ ئەنجامی دا، بەرامبەر بەو ناوچە ستراتیژیەی کوردستان:
_ پردێکی ستراتیژییە بۆ بەستنەوەی دوو پارچەی کوردستان (باشوورو رۆژئاوای کوردستان)، پشتیوان بۆ باکووری کوردستان، کە پیلانێکی سەرلەنوێی داگیرکەرانی کوردستان و وڵاتە هەرێمییە پاشڤەڕۆکانی داکۆکیکار لە لۆزانیەت، بەڕێوەی دەبن. لە بەرامبەر گوزارشتکردنی یەک ویستی بوونی گەلی کوردستان،کە ئەو خۆسەریە دەخوازێ ، خۆی خۆی بەڕێوە ببا. دوای ئەو بێ متمانەییەی لە پێشمەرگەو و حکومەتی عێراقی لەلای دروست بووە.
بە چرای سەوزی هەندێ وڵاتی کۆلۆنیالیستی، دەورانی جەنگی یەکەمی جیهانی، تێکشکاندنی هەڵسانەوە کوردستانیبوون، بە پشتبەستن بە ستراتیژیەتی رەهەندە نیشتیمانییەکانی کوردستان.
_ مەترسی بوونی لەوەی، چیای شنگال ببێتە بنکەیەکی ئەو جولانەوەی، کە دەخوازێ کوردستانیان خاوەن ئیرادەی خۆیان بێ، وەک (قەندیلی دووەم)ی لێ بێ.
ئەو هێرشەی سوپای عێراق بۆ سەر شنگال بەدەر نییە لەروی بەرنامەڕێژی لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی زاب و مەتین، ئاڤاشین و باسیا ،و چاوسورکردنەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ، یەک مەبەست بۆ یەک ئامانج :
_ رەشکردنەوەی کوردستانیان لە رۆڵ دیتن لە نێو گۆرانکارییەکانی کە لە ناوچەکە دەگوزەرێت.ئەرکی سەرەکی دراوەتە ئەو ناوەندانەی کە هزری لۆزنچیەتی بینای کردون (ئەنکەرەو بەغداو شام وتاران)، بۆ تاواندنەوەی کوردو سڕینەوەی کوردستان لەنەخشەی ناوچەکەدا.
_ هێرشێکە بۆ تێکشکاندنی ئەو ناوەندەیە (قەندیل)، کە وەک مەکۆیەکی سیاسی و سەربازی خاوەن ستراتیژیەتی کوردستانی لە ناوچەکە ، خۆ نیشان دەدا، ئەو هزرە لۆزانچێتیە، بێ مانا دەهێلێتەوە بە ناو ئازادییەکی روکەشی ولە ناوەڕۆکدا دیل و کۆیلەی هێزە لۆزانچیەیەکان بێ.
ئێستا قەندیل بەس چیاو هێزی گەریلایی و جولانەوەی کوردایەتی لەباکووری کوردستان نییە، بەڵکو ناوەندێکە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕست. پشتیوانی لەرەهەندە نیشتیمانی و مەکۆی داکۆکیەکە لە هەبوونی کوردستانیان.
هاوکێشە سەربازی و سیاسییەکانی کە لەناوچەکە گوزەر دەکەن، ناتوانن چاوی لێ بنوقێنن و یاخۆد بەسەریدا باز بدەن.
بۆیە جینوسایدکردنی کوردە ئێزیدییەکانی سەر دەستی داعشی کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دەستی پێکرد و دروستکردنی دیواری سنووری بەرلین ئاسای نێوان باشوورو رۆژئاوای کوردستان سەردەستی حکومەتی کازمی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ و هێرشە دڕندانەکانی سوپای تورکیای سەرناوچەی زاب و هێڕشی سوپای عێراق بۆ سەر شنگال، یەک مەبەست ویەک خواستە، کە لەلایەن بەریتانیا و ئیسرائیل، داڕێژراوە و تورکیا و عێراقیان راسپاردوە بەڕێوەی ببەن، لەپێناو دەرنەکەوتنی ناوەندێکی دیکەی دەرەوەی ئیرادەو مەبەستی ئەوان.
کە دەبێتە هۆکاری گۆڕینی دیزاینی ناوچەکەو تێکشکاندن و کێشە دروستکردن بۆ بەرژەوەندییەکانی سەرمایەداری لە سەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
٣ی ئەیاری ٢٠٢٢
.
Leave A Reply

Your email address will not be published.