کەمپینێکی ناڕەزایەتی لەدژی ‎هێرشی سەربازی بەرامبەر بە خەڵکی شەنگال …

1
شەنگال زۆرترین ئازاری چەشت بەدەست داعش و هاوپەیمانەکانی ….
داعش زۆرترین ئازاری چەشت بەدەست بەرگری کەموێنەی خەڵکی تێکۆشەری شەنگالەوە …
حکومەتی عێراق و هاوئاوازەکانی لە کوردستان لەبری ساڕێژی برین و ئازارەکانی شەنگال ، هاتوون برینیتر ئەکەنە جەستەیان …
‎بەیاننامەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە ‎هێرشی سەربازی بەرامبەر بە خەڵکی شەنگال
‎بەڕێز/ سەرۆک کۆماری عێراق
‎بەڕێز / سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
‎بەڕێز / نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق
‎ وەک ئاشکرایە سەرهەڵدانی داعش و لێکەوتە کاولکاری و خوێناوییەکەی یەکێک بوو لە بڕگە مێژووییە زۆر تاریک و پڕ لە توندوتیژییەکان لە مێژووی خەڵکی عێراق و ناوچەکە و ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستە و هاوکارەکانی گەورەترین ئازاریان بە خەڵکی عێراق و کوردستان گەیاند. لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش خەڵکی شەنگال ڕووبەڕووی کوشتن و دەستدرێژی و تاڵانی و ئەنفال و جینۆساید بۆوە، وەک کارەساتێکی مرۆیی لە جیھان دەنگی دایەوە، ھاوکاتیش لەپاڵ ئەم کارەساتەدا جیهان سەرسام و بینەری دیوی دووەمی تابلۆکە بوو کە بریتی بوو لە بەرگری بێوێنەی خەڵکەکەی ،ھێزە خۆجێیەکەی بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش و لەگەڵیشیدا دواتر هەر ئەو خەڵکە بەئیرادەیەکی ئەفسوناوییەوە کەوتنە بنیاتنانەوەو ڕێکخستنی ئیدارە و ژیان و ئێستا ئەوان خەریکی ساڕێژی برین و لێکەوتە مەعنەوی و ماددیەکانی ئەو کارەساتەن کەبەسەریاندا هاتووە .
هەربۆیە پێویست وابوو کە حکومەتی ناوەندی بەتوانایەکی گەورەوە لەئاستی ئازارەکانی ئەو خەڵکەدا بێت، بەشداربوایە لە هاوکاری و دەستگیرۆییان لەپێناو گەڕاندنەوەی لانیکەمی ژیان و گوزەران بۆ ئەم زۆنە تایبەت و نمونەییەی قوربانی. بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق نەک هەر ئەمەی نەکرد بگرە هەرئێستا خەریکی هێرشی بێپاساوە بە پلان و ئەنجێدایی دەوڵەتی ھەرێمی بۆ سەر ماڵ و حاڵیان و خەڵکەکەی خستۆتە بەردەم دۆخێکی ترسناک و بژاردەی مان و نەمان !
‎ئێمە ئەم کەس و لایەنانەی کەناومان هاتووە ، بەتوندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە هەر بەناوچارەیەکی سەربازی و قوڵکردنەوەی زیاتری بڕین و ئازارەکانی خەڵکی شەنگال و داوادەکەین کە :
‎١/ دەسبەجێ شەڕ و گەمارۆی سەربازی سەر شەنگال کۆتایی پێکبهێنرێت.
‎٢/ گفتوگۆ و زمانی لێکتێگەیشتن بکرێتە ئامرازی چارەسەری، ئیرادە و نوێنەری خەڵکی شەنگال وەک موخەتەبی چارەسەری بێتە دیتن.
‎٣/ ڕەخساندنی زەمینەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ شارەکەیان و ئاسایکردنەوەی ژیان تیایدا.
‎٤/ پێوویستە ھێز و لایەنی عێراقیەکان دژی ئەو ڕێکەوتن و دەستوەردانە دەرەکیە بوەستنەوە کە بەکارھێنانی ھێز وەک چارەسەری لە شەنگال دەبینن.
‎٥/ پێوویستە لە چوارچێوەی سیستەمی خۆجێی دەستووری عێراقی ئەو ھێزانەی لە پاراستنی شەنگال گیانفیدا بوون بە ڕێزەوە جێگاو پێگەیان دیاری بکرێت.
‎بەهیوای کۆتایهاتنی شەڕ و ئاڵۆزی و ژیانێکی ئارام و چارەسەری ئازارەکانی خەڵکی شەنگال
۱.کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لقی سلێمانی
۲. یەکێتی لاوانی کوردستان لقی سلێمانی
۳. دەستەی دەستپێشخەری کۆنفرانسی نیشتیمانی
٤. ڕێکخراوی وەلی دێوانە
٥.ڕێکخراوی سەربەخۆی ئازادی ژنان
٦. ڕێکخراوی پیشەی مامۆستایان
۷. یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان ئەنجوومەنی ٨.بەڕێوبردنی سلێمانی
۹. ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشان
۱۰. ڕێکخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاک
۱۱. ڕێکخراوی سەربەخۆی شۆفێرانی گشتی
۱۲. ڕێکخراوی خوێندکارو گەنجانی زەحمەتکێشانی کوردستان
۱۳. ڕێکخراوی گەنجانی ووڵاتپارێزو ژنانی گەنجی بوێر
١٤- سمکۆ ڕەشید چالاکی سیاسی
۱٥-توانا حمە سەعید چالاکی مەدەنی
۱٦- ڕێباز هاشم چالاکی مەدەنی
۱۷- سنوبەر اسماعیل چالاکی مەدەنی
۱٨. هەلگۆرد عەلی ڕۆژنامەنووس
۱۹- دایکی پەرچەم شاعیرو چالاکی مەدەنی
۲۰- سۆنیا ئەحمەد چالاکی مەدەنی
۲۱- ڕەهێل عبدلڵە چالاکی مەدەنی
۲۲- نەریمان مام بارام پێشمەرگەی دێرین
۲۳- ئارام عزیز چالاکی ڕۆژنامەنووس
۲٤- دەریا گولم کەوەی پێشمەرگەی دێرین
۲٥- بێستون کەمال مامۆستا
۲٦- هێمن زاهیر ڕۆژنامەنووس
۲۷- پێشرەو حمە شریف پێشمەرگەی دێرین
۲٨- نعمان عومەر نوسەر
۲۹- ڕێنوار عوسمان قوتابی پەیمانگا
۳۰- یاد کاروان چالاکی مەدەنی
۳۱- ڕۆپاک اسماعیل چالاکی مەدەنی
۳۲- جوتیار ڕەشید چالاکی مەدەنی
۳۳- ئاسۆ عەلی چالاکی بواری ژێنگە
۳۱- تەها حمە سەعید چالاکی مەدەنی
۳۲- نەجم محمد هونەرمەند
۳۳- کەژال اسماعیل مامۆستا
۳٤- ئەمیر عەلی سکرتیری یەکێتی لاوانی کوردستان
۳٥- مکرم ڕەشید زیندانی سیاسی
۳٦- قیس ئەنوەر چالاکی مەدەنی
۳۷- فاخر عبدالکریم زیندانی سیاسی
۳٨- چێمەن اسماعیل پاریزەر
۳۹- سازگار عەبدوڵا محەمەد / چالاکوانی مەدەنی
٤۰- دلزار زرار هونەرمەند
٤۱- ڕەیان جەمال قوتابی پەیمانگا
٤۲- هاوکار عوسمان قوتابی زانکۆ
٤۳- تەها حمە سەعید چالاکی مەدەنی
٤٤- ژیان قەرەداغی شاعیر
٤٥- فاروق عبدلڵە چالاکی مەدەنی
٤٦- بەختیار مستەفا ڕۆژنامەنووس
٤۷- ڕۆناک مجید مامۆستا
٤٨- ئارام هادی ڕۆژنامەنووس
٤۹- شۆڕش ئەمین چالاکی مەدەنی
٥۰- هەلمەت تەلان چاودیری سیاسی
٥۱-شۆڕش خدر چالاکی سیاسی
٥۲- ابراهیم محمد فرج چالاکی سیاسی
٥۳- هۆمەر محمد چالاکی مەدەنی
٥٤- ئۆمید محمد ساڵح ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
٥٥- لقمان حسن هونەرمەند
٥٦- هیوا عومەر ڕۆژنامەنووس
٥۷- شەیدا معروف شاعیر
٥٨- ئەیاد کەمال ڕۆژنامەنووس
٥۹- فرهاد عبدالکریم مامۆستا
٦۰- شوان جەلال مامۆستا
٦۱- هەلۆێست کەریم چالاکی مەدەنی
٦۲- خالد سلێمان ڕۆژنامەنووسی ژێنگەیی
٦۳- جەلال هۆرێنی ڕۆژنامەنووس
٦٤- سەلام هیدایەت چالاکی بواری گەنجان
٦٥- ئەحمەد شریف زیندانی سیاسی
٦٦-شیرین ئەمین – ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٦۷-عەلی مەولود چالاکی سیاسی
٦٨-سالار سابیر چالاکی سیاسی
٦٩- کارا محمد چالاکوانی هونەری
۷۰- بەیان ئیبراھیم رحیم-بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئانیابۆ گەشەپێدانی تواناکانی تاک
٧١-سەما محمد -چالاکوان
۷۲-فرهاد سەنگاوی
٧٣-زاهیر سدیق معروف ڕاگەیاندکار
٧٤-شۆڕش عبداللە عارف ڕاگەیاندکار
٧٤-ئەحمەد محمد ڕاگەیاندکار
٧٥-سۆران عوسمان ڕاگەیاندکار
٧٦-شۆڕش خدر-چالاکی سیاسی
٧٧- حسن محمد احمد ناسراو بەملا حسن گرميانى ئەندامى پاريزگاى صلاح الدين پيشوو
۷٨-تانیا عبدالقادر حسین خوێندکاری ماستەر
٧٩-زەمەند نوری هونەرمەند
٨٠-عەدنان کەریم نوسەر و چالاکی سیاسی
٨١-ئەڵماس سەمیع – چالاکی مەدەنی
٨٢-زەکەریا هەورامی چالاکی سیاسی
٨٣- عبدالکریم مولود ، کەسایەتی و پێشمەرگەی دێرین
٨٤-عبدالصمد شێخ حسن چالاکی مەدەنی
٨٥-بەختیار هەڵەبجەی هونەرمەند
٨٦-علی سراج – پێشمەرگەی دێرین
٨٧-شكار ئه‌مین -چالاكوان
٨٨-جەبار ڕووف پێشمەرگەی دێرین
٨٩-کوردستان اسعد چالاکی مەدەنی
٩٠-ابراهیم احمد حسێن هونەرمەند ڕاگەیاندنکار
٩١-عادل عوسمان محمد ، زیندانی سیاسی
٩٢-نەورۆز حسین چالاکوانی سیاسی ، سلێمانی
٩٣-نەریمان احمد رشید (پارێزەر)
٩٤-سەما محمد
چالاکوان
٩٥-سنور کریم مامۆستا
٩٦-ڕزگار شەمەیی هاوڵاتی
٩٧-نیاز حامید برایم ئەندازیار کەنەدە
٩٨-هاوڕێ قادر رشید هونەرمەند
٩٩-هاوڕێ حاجی جلال ، چالاکوان
١٠٠-سربست عوسمان ، چالاکوان ئەڵمانیا
١٠١-عزەت رووف هونەرمەند
١٠٢-ئەحمەد مەجید پێشمەرگەی دێرین
١٠٣-هاوکار قادر چالاکی مەدەنی
١٠٤-محەمەد چاوشین
ڕۆژنامەنووس
١٠٥-توانا سعید ئەختەری : چالاکمەندی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
١٠٦-میوان قەرەداغی/چالاکوانی مەدەنی..
١٠٧-ژاڵە نوری ، مامۆستا
١٠٨-ئەردەڵان شێخ فاتیح بەرزنجی؍پارێزەر و ڕۆژنامەنووس
١٠٩-دکتور فایق محەمەد پزیشکی پسپۆڕ سلێمانی
١١٠-ڕابەر رەشید- نووسەر
١١١-سلاحەدین ساڵەیی- ڕۆژنامەنووس
١١٢-نەجم محەمەد هونەرمەند سروودبێژ
١١٣-هیوا شارباژێڕی
ڕۆژنامەنوس و جالاکوانی مەدەنی
١١٤-ڕووناک محەمەد چالاکوانی مەدەنی
١١٥-دیمەن محمد چالاکەوانی مەدەنی
١١٦-نزار محەمەد / ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی
١١٧-لەتیف فاتیح نوسەر
١١٨-محمد عبداللە عول محمد ، هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی
١١٩-هیواڕەش / زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی
١٢٠-سالار صابر / خانەنشین
١٢١-غازی تەیفور چالاکی سیاسی
١٢٢_ مەریوان ڕەحیم/ هۆڵەندە
١٢٣- ئاوات (عبدالرحمن رسول )نووسەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی
١٢٤-سامان رەشەید 
١٢٥عباس کریم، سویسرا
٣ی ئایاری ٢٠٢٢
1 Comment
  1. عباس کریم، سویسرا says

    نا بۆ شەڕانگێزی سوپای عراق و تورکیا بۆ سەر شەنگاڵ

Leave A Reply

Your email address will not be published.