گەنجێک بە فیشەک و ژنێکیش بە خۆ سوتان گیانیان لە دەستدا
فەرمان چۆمانی ــ عمرچاوشین
ئەلتەرناتیڤی شورای/
لە دوو ڕووداوی جیاواز لە قەزاکانی (ڕانیە و کفری)، گەنجێک بە فیشەک و ژنێکیش بە خۆسووتان مردن.
پۆلیسی قەزای کفری ڕایگەیاند گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵان بەناوی ( محمد احمد محمد) هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو . بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان بەدەمانچەکەی خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی شەمە لەهەمان قەزا گەنجێک بەناوی (ح – ف – م ) بەدەمانچە فیشەکی نابەخۆیەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
هەروەها لە قەزای ڕانیەش ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵ بەناوی ،،شەوکەت،، خۆی سوتاند و دوای ٢٤ کاتژمێر گیانی لە دەستدا،
بەپێی زانیاریەکان ئەو ژنە نەخۆشی دەرونی هەبووە. پۆلیس بۆ ڕووداوەکان دۆسیەی کردۆتەوە و لێکۆلینەوە بەردەوامە