لەکاتی پاکردنەوەی بیری ئاو، سەتڵی خاشاک بەسەر کرێکارێکدا دەکەوێت
عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی/گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٩ی ئایاری٢٠٢٢ لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار لەکاتی پاکردنەوەی بیری ئاو لەدوکانێک لەکاتی دەرهێنانی قوڕوخۆلی نێو بیرەکە پەتی سەتڵەکە دەپچڕێت و دەکەوێتەوە نێو بیرەکەو بەرسەری کرێکارێک دەکەوێت کەسەرقاڵی پاکردنەوەی بیرەکەبوە .
(ئەوکرێکارە لەکاتی بەرکەوتنی زەبر لەناوبیرەکەدا بۆماوەیەک گیری خواردبوو بۆڕزگارکردنی لەناوبیرەکەدا لایەنەکانی پۆلیس ونەخۆشخانە سەرقاڵی دەرهێنانەوەی بوون).
علی جمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو کرێکارە ناوی ( ا – غ – ڕ ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی خانەقین دوای دەرهێنان و ڕەوانەکردنی بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی بیرنەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا .
مقدم علی جمال ئەوەشی ڕاگەیاندوەکە، بۆبەدواداچونی دۆسیەی ئەوکرێکارەبریندارە ئەوکرێکارەی کە کاری لەگەڵ ناوبراو کردوە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی٤١٦ لەئێستادا بەندکراوە.