قەوارەی هەرێم بەرەو کوێ…؟

0
یاسین ئاشوورجەوهەر
ماوەی سی ویەک ساڵە کورد بۆ خۆی فەرمانڕەاویی خۆی ئەکات. لەم ماویەدا بەتایبەتی لەپاش ساڵی ٢٠٠٣ەوە هەلێکی زێڕین بۆ کورد رەخسا کە بتوانێت نمونەیەکی ئاست بەرزی حوکمڕانی پێشکەش بکات.
پارەی داهاتیکی زۆری کەوتەتە دەست. فەزایەکی نێو دەوڵەتی گونجاوی بۆ دروستبوو. بەڵام دەرئەنجام
١- دروست نەکردنی پەرلەمانێکی بەهێز کە توانای لێپرسینەوەی هەبێت.
٢- حکومەت گەلیکی حزبی کە تەنیا لەناوچوارچێوەی عەقڵی حزبی و پەیوەندییە حزبیەکاندا کاری کرد.
٣- دروست نەکردنی هێزێکی نیشتیمانی.
٤- دابەشکردنی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆرو دەزگاکانی هەواڵگیری.
٥- دابەشکردنی سەرچاوەکانی داهات.
٦- بەهەدەردانی سامانی سروشتی وڵاتەکە.
٧- بێ بەهاکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
٨- بی ئەرزشکردنی کاری میدیایی و راگەیاندن.
٩- لەکارخستنی کەرتی پەروەردەو فێرکردن و خویندنی باڵا.
١٠- دابەشکردنی کۆمەڵگا بۆ چەند چینیێکی دژ بەیەک.
١١- لەکارخستنی کەرتی تەندروستی گشتی.
١٢- تێکەڵکردنی کاری سیاسی و بازرگانی و ئیداریی.
١٣- دروستبوونی بەرپرسی بازرگان.
١٤- پەراوێزخستنی قەزا و ناحێ و گوندەکان.
١٥- بڵاوکردنەوەی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی.
١٦- دورستکردنی پیاوی جەلا د و مرۆڤ کوژ.
١٧- زیندووکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و شانازی کردن پیوەی.
١٨- بوون بەخاوەن گوتاری نەتەوەیی و نیشتیمانی بێ ناوەڕۆک.
١٩- پێشکەشنەکردنی خزمەتگوزاری پیویست و جیاکاری لەنێوان ناوچەکانی کوردستان.
٢٠- ئەشکەنجەدان و تیۆرکردنی دەنگی ئازاد.
٢١- بە بنەماڵەکردنی کایەی سیاسی.
٢٢- گرێدانی پەیوەندی بازگانیی نهێنیی و شاراوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
رەنگە دەیان خاڵی دیکە هەبێت کە دەسەڵاتی حزبی لەکوردستان بەشێوەیەکی دروستیکردن کەنەفەسی چاکسازی تیانەمێنێت.
بێگومان لەحوکمڕانیەکی وەهادا چاوەڕوانکراوە کە قەوارەی هەرێم بەرەو پوکانەوە بچیت و زۆربەی ئاماژەکانیش هەر بەو ئاراستەیە دەڕۆن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.