فریان بکەون ،فریابکەوین یان خۆیان فریابکەون !!

0
زۆر بەداخەوە لەماوەی چەندەها ساڵدا لەژێر سایەی دەسەڵاتی چەوسێنەری کۆنەخوازدا ،بەردەوام گوێ بیستی کوژران و کوشتن و خۆکوشتنی گەنجان دەبین ،بەردەوام گوێ بیستی خۆشتنی مرۆڤە خاوەن،کێشە وبێکاروزەحمەتکێش و کرێکارو هەژارەکان دەبین ،بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی کە،کەوتۆتە سەرشانیان بەهەبوونی یاسا دژە ئینسانی و چەوسێنەرەکانی دەسەڵاتداران مرۆڤەکان بەژن و پیاوەوە پەنا بۆ خۆکوژی دەبن .
دواتر لەکاتی بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە هەریەکە دەڵێت فریای گەنجان و ژنان بکەون ،ئەمە لەبەشێکی بووچوونەکە ڕاستە پێویستە هەموولایەک پشتگیری خواست وداوا کارییە ڕەواکانی گەنجان وژنان و کرێکاران و چەوساوەکان وبێکاران ومامۆستایان وخوێندکاران بەشەکانی تری کۆمەڵگا بکات بەڵام لەلایەکی تر ئەمە دربڕینە جێگای ئومێدنییە زۆر چونکە پێویسته کرێکاران وبێکاران وگەنجەکان خۆیان بەفریایی خۆیان بکەون بەگفتوگۆ لەبارەی ماف وخواستە ڕەواکانیان خۆیان ڕێکخراوبکەن لەناو بزوتنەوەی جەماوەری چینایەتی دا نابێت چاوەڕوانی هیچ حیزب و سەرۆک و سەرکردەیەکی حیزبی بن بۆ ڕزگاربوونیان دەنا زیاتر تێکدەشکێن و بەردەوامیش بێ ماف دەکرێن ودەکرێنە قوربانی .
ڕێگا دروستەکە تەنها لەلایی خۆیانە بەرەو هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر ئەگەر خۆیان ووشیارانە گفتوگۆیان کردو خۆیان لەبزوتنەوەی جەماوەری چینایەتی دا ڕێکخراوکرد ئەوکات تەواوی خەڵکی کۆمەڵگا نەک تەنها بەقسە ونووسین پشتگیریان دەکات بەڵکو ئێرادەی شۆڕشگڕانەش بە خەڵک دەبەخشێت بۆ تیکۆشانی جەماوەری هێنانەدی کۆمەڵگایەکی نوێتروباشتر .
✊نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
286
People reached
3
Engagements
Boost Unavailable
2
Leave A Reply

Your email address will not be published.