یەکێک لەڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانی کەناڵی جەزیرە کوژرا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :

زۆر بەداخەوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی ٤ شەممە یەکێک لەڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانی کەناڵی جەزیرە بەناوی (شیرین ئەبو عاقلە) کە پەیامنێری کەناڵی جزیرەی عەرەبی یە لە ئیسرائیل کوژرا.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 11ئایار ٢٠٢٢، کەناڵی جزیرە بڵاوی کردەوە، کە پەیامنێرەکەیان لە کاتی رووماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە کەمپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا بە تەقەی هێزە تەناهییەکانی ئیسرائیل کوژراوە.

ئەم ڕۆژنامەنووسە /

-ناوی (شیرین ئەبو عاقلە) تەمەنی ٥٢ ساڵە.

-ماوەی ٢٥ ساڵ لە كەناڵی جەزیرە وەكو پەیامنێر كاری كرد.

-پێشتر لە چەندین دامەزراوەی دیكە كاریكردوە، وەكو رادیۆی مۆنتیكارلۆ، كەناڵی ئاسمانیی عەمان، رادیۆی دەنگی فەلەستین، دامەزراوەی مفتاح، ئاژانسی ئۆنرو.

– كۆلێژی ئەندازیاریی لە زانكۆی زانست و تەكنەلۆجیای ئوردن خوێندوە، پاشان رۆژنامەڤانی و بەكالۆریۆسی لە زانكۆی یەرموكی ئوردن بەدەستهێناوە.

-جگە لە زمانی دایك، ئینگلیزی و عیبری زانیوە.

-سەرلەبەیانی ئەمڕۆ١١ی ئایار لەكاتی کاری ڕۆژنامەنووسی دا کوژرا .

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.