دەسەڵاتدارانی ئێران ناتوانن خواستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بەدی بهێنن ئەوان تەنها ڕێگای سەرکوتکردن دەگرنەبەر

0
 ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
لە چەندین شاری ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان  بەهۆی گەشەی بێکاری وهەژاری وگرانییەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی  خەڵک دەستی پێکردوە. 
لەناو نارەزایەتی یەکاندا زیاتر دروشمی  دژی خامنەیی و ئیبراهیم ڕەئیسی دەگوترێتەوە.
هەر بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ژمارەیەک بارەگای هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران سووتێنراون وبەهۆی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنی یەکانەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بریندار بوون.
بە پێی زانیاری یەکان لەئێستادا  نرخی خواردەمەنی لەشارەکانی  ئێران بەرزبۆتەوە.
ھەربۆیە ئەگەری درێژدانی  خۆپیشاندانی بەھێزتر ھەیە لەشارەکانی ئێران ،
چەند ڕۆژێکە جموجووڵ و بانگەوازێک بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و بەربڵاوی خەڵک لە ئێران لە ئارادایە.
میدیاکانی ناوخۆی ئێران بەجۆرێکی جیاواز قسە لەبارەی خۆپیشاندانەکان دەکەن  ڕۆژنامەکانی سەر بە خامنەیی وەکوو کەیهان و ئیتڵاعات و جمهوری ئیسلامی بە نووسینی توند جوابی یەکتر دەدەنەوە لە سەر ئەوەی کە یەکیان پێی وایە هۆکاری ئەو وەزعە برایمی ڕەئیسی(سەرکۆمار)ە و دەبێ دەست لە کار بکێشێتەوە و ئەویتر دەڵێ وانییە سەرۆک کۆمار هۆکاری ئەم ئاڵۆزییانە نییە.
هێزەکانی گاردی ویژە و هێزە ئەمنی یەکان  لە سەرتاسەری ئیڕانیش لە ئامادەباشی دان بۆئەوەی  بەتوندی ڕێگری فراوان بوونەوەی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان بگرن بەسەرکوت وکوشتن وزیندانی کردنی خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەر.

بەهۆی زیندانی کردنی چەندەهاکەس لە خۆپیشاندەران لەئێستادا خەڵکی خۆپیشاندەری ناڕازی داوایی ئازادکردنی مامۆستایان و چالاکوانانی مەدەنی وکرێکاری دەکات ، وێنەی زیندانی کراوان لەلایەن  خۆپیشاندارانەوە بەدروشمی ئازادی بۆ چالاکوانانی مەدەنی ومامۆستایان وکرێکاری زیندانی کراو بەرز دەکەنەوە بەیەک دەڵێن ئازادی ئازادی .

Leave A Reply

Your email address will not be published.