سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەتی فەرەنسا (ئیلیزابێت بۆرن ) دەست نیشان کرا کە دووەم ژنە ببێتە سەرۆک وەزیران لەفەرەنسا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ئەم ئێوارەی ئەمڕۆ  ١٦ ئایاری ٢٠٢٢ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا ڕاگەیاندرا کە سەرۆک وەزیرانی نوێ ی حکومەتی فەرەنسا دیاری کرا ،بۆ ئەم جارەی سەرۆک وەزیران ئیلیزابێت بۆرن کە دووەم ژنە ببێتە سەرۆک وەزیران لەفەرەنسا. لەمێژوویی حکومەتی فەرەنسادا.

-ئیلزابێت بۆرن وەزریری پێشوو بوو لە سەر لیستی پارتی سۆسیالیست.

-پێشتر سێ وەزارەتی بەڕێوەبردوە لەوانە

{وەزیری کار و وەزیری ئیکۆلۆژی بوە و وەزیری ترانسپۆرت}

“بەپێی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی وسۆسیۆلۆژی یەکان کە لە چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنەکانەوە بڵاوی دەکەنەوە دەڵێن ” ئیمانۆیل ماکرۆن لەبەرئەوەی پشتگیری کردووە لەم ژنە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران بۆئەوەیە کە کێشە بکەوێتە نێوان پارتە چەپ وکۆمۆنیستەکان کەلەئێستا بۆ هەڵبژاردنی ناوچەیەکەکانی فەرەنسا بەرەیەکی هاوپشتی ویەکگرتووییان دامەزراندووە ،بە پێی بەشێک لەچاودێرانی سیاسی کە ئەم ئێوارە لەدوایی بوون بەسەرۆک وەزیرانی خاتوون ئیلزابێت بۆرن دەڵێن ماکرۆن دەیەوێت پارتی سۆسیالیست لەو هاوپەیمانی یە چەپەکان بێتە دەرەوە و دەنگەکانی میلانشۆ کەم بکات.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.