دوو ساقیت خەریکە پاڵ وەیەک دەدەن

0

چێنەر عەوڵا 

ئومێد خۆشناوی پارێزگاری هەولێر دەستی لە کوردستانی گەورە شۆردوە بێ ئومێد بوە، هاتوە لە کوردستانی بچووک (ناشڤیل ) داوای دەستە خوشکی دەکات.

راگەیاندنی پارتی زۆر گرنگی بەو دەستە خوشکیەی ناشڤیل و هەولێر دەدات، بەڵام لە راستیدا ئەمەش یەکێکی ترە لە ستەنتە بێ سودەکانی پارتی بۆ ئەوەی دەریخات بەینی لەگەل ئەمریکا خۆشەو ئەوەتا وا خەریکن شاری ناشڤیڵ و هەولێر دەکەنە دەستە خوشک.

دوڕۆژی تر ئەمەش بە منەتو چالاکی بە هەولێریەکان دەفرۆشێتەوە بێ ئەوەی هیچ لە ژیانیان بگۆڕێ. کاتی دیاریکراو بۆ دەستە خوشکیەی ئەم دوو شارە جێگەی سەرنجە چونکە ئەمساڵ ٢٠٢٢ هەڵبژاردنی حاکمی ویلایەتی تێنسیە کە شاری ناشڤیل بەشێکە لێی حاکمی ئێستا (بیڵ لی) سەر بە کۆماریەکانەو دەیەوێ هەڵبژێردرێتەوە بەڵام بەهۆی دەرکردنی هەندێ یاسا دژی کورتاژ و بەرتەسک کردنەوەی مافی هاورەگەزخوازان، وەزعی دەرچونەوەی زۆر باش نیە بۆیە بەو شێوەیە دەیەوێ دەنگی زۆرێک لە کوردەکانی شارەکە بۆخۆی راکێشێ کە رێژەیەکی زۆرن.

پارتیش واپشان دەدات کە ئەوەتا بەینی لەگەل ئەمریکا خۆشە بەڵام هەبوونی پەیوەندی لەگەل شارێک کە لەدەست کۆماریەکانە هیچ باشی پەیوەندیەکانی لەگەل حکومەتی ئەمریکی کە بەدەست دیموکراتەکانەوەیە دەرناخا. ئەم گەوجاندنەی دەنگدەر کە سەر بگرێ وا دەزانن سودی بۆ هەردوو لا هەیە … بۆ زانیاری زیاتر

? لە ٢٠١١ رانیە بوە بە دەستە خوشکی شاری دولوسی ویلایوتی مینیاسۆتا.

هیچ لە ژیانی ڕانیەیەکان نەگۆرا.

? لە دوای ٢٠٠٣ وە هەریەک لە کەرکوک بوو بە دەستە خوشکی شاری داڵاسی ویلایەتی تەکساس.

? سلێمانی بوو بە دەستە خوشکی شاری توسانی ویلایەتی ئەریزۆنا.

? بەغدا بوو بە دەستە خوشکی شاری دێنڤەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ.

? موسڵ بوو بەدەستە خوشکی شاری فیلادلفیای ویلایەتی پەنسلڤانیا.

? بەسڕەش دەستە خوشکی شاری هیوستنی ولایەتی تەکساسە.

بەڵام ژیانی دانیشتوانی هەموو ئەوشارانە ناخۆشتر بوە خۆشتر نەبوە. کاتی ئەوە هاتوە بڵێین ئیتر ئەو شتە رەمزیانە جێگەی پێکەنینن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.