سەرنجێکی ڕەخنەیی لەبەرهەمی درامایی “سەمە رە “کە لەکەناڵی کوردسات پەخشکرا : !

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
خودی شانۆ و بەرهەمی دراما و تەمسیلی بۆ خستنە ڕوویی کێشەکانی کۆمەڵگا و دواتر ئاراستەکردنی بەچارەسەر .
بەشێک بە چیرۆکی مەرگە سات وتراژدیا بەچیرۆکی خۆشەویستی و حستنە ڕوویی کێشە چینایەتی و کێشە کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی وسیاسی کە بەشێکی ئەم چیرۆکانە بە شێوازی کۆمیدیا بەخەڵک نیشان دەدرێت .
ئەوەی لەکەناڵی کوردسات بەناوی درامای سەمەرە بڵاو بۆوە ٫مانایی ئەوە بە خەڵک دەدات کە کۆی ناوەڕۆک چیرۆکە مانایی ئەوەیە کە خەڵک بەگشتی خەراپ و دز وفێڵ ودرۆ دەکات دەسەڵاتیش زۆر باش و عادل و دڵسۆزە لەپاراستنی کۆمەڵگا.
دەرئەنجام :
لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵیی بەدرێژایی تەمەنی دەسەڵاتی بەردەوام کۆمەڵگا وێران دەکات و فێڵ و دزی و گەندەڵی و چەوسانەوە و نایەکسانی وبێکاری وهەژاری درێژە پێدەدات لەهەمان کاتدا دەیانەوێت بە درامایی سەمەرە ڕوویی ناشیرینی دز و مافیاو چەقوکێش و بکوژ و تاوانبارانی دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی وتاڵەبانی جوان نیشان بدەن هەروەک هەمان جۆر درامامان بینی کە دەسەڵاتی فاشیزم و خۆی پێ جوان بکات بە هەڕاچ کردنی هونەرو هونەرمەندان .
دواقسەم :
هونەرمەندە بەڕێزودڵسۆزەکان ئەگەر ناتانەوێت کۆمەڵگای کوردستان زیاتر وێرانتربێت چیتر بەرگری لەو دەسەڵاتە چەوسێنەرو کۆنەخوازە مەکەن وهونەری شانۆ و هونەری دراما و تەمسیلیش چیتر شەرمەزار مەکەن ، خۆتان مەفرۆشن تکایە!!
خۆتان بە بەرزی و بەڕێزەوە بهێڵنەوە بۆئەوەی خەڵکی کوردستان بەهی خۆتان بزانێت نەک بەرگریکاری دەسەڵاتی چەوسێنەرودز.
لێهاتوانە وبەئیرادەی بەهێزی ئینسانیتان وەرنەمەیدان بەپێشکەشکردنی بەرهەمی شۆڕشگێڕی و بەرهەمی چینایەتی کە بەرگری دڵسۆزانە لە چینی چەوساوەو کرێکارو گەنجانی بێکارو هەژارو دەست فرۆشان بکەن.
بە بەرهەمە جوانەکانتان پشتیوانی شۆڕشی چەوساوەکان و هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر بکەن .
Leave A Reply

Your email address will not be published.