ئەشكەنجەدان و دانپێدانانی زۆرە ملێ! لەزیندانەکانی کوردستان درێژەی هەیە !!

0
كامەران عوسمان
ئەمڕۆ ٢٠ ھەمین دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانی بادینان بەڕێوەچوو. ھەر یەكە لە مەحمود ناجی، ئەمجەد یوسف، یوسف شەریف، كۆڤان تاریق و نێچیر بەدیع ڕووبەڕوی دادگا كرانەوە و بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ دروستكردنی گروپی چەكداری، یارمەتیدانی پەكەكە و ڕێكخستنی خۆپێشاندانی توندوتیژانە.
ھەر پێنج زیندانیەكەی شیلادزێ بە ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی كوردستان، بە دوو ساڵ زیندانی كردن حكومدران.
ھەر پێنج زیندانیەكە، لە بەردەم دادوەردا ئاماژەیان بەوە كرد كە ھەڕەشەیان لێكراوە و ئەشكەنجەدراون.
بەپێی گوتەی زیندانیانییەكان، ئەشكەنجەكان بریتی بوون لە:
+ كارەبا لێدان.
+ لێدان بە بۆری.
+ پێداكردنی ئاوی سارد.
+ لێدان بە مشتەكۆڵە.
+ فشارخستنەسەر نینۆكی پەنجەی پێ.
ئیفادەی سەرجەم زیندانیەكان بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەكانیان و بە زمانی عەرەبی وەرگیراوە و زیندانیەكان ئیمزایان پێكراوە لەسەر پەڕاوی ئیفادەكانیان بەبێ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت ئیفادەكانیان بخوێننەوە.
ھەروەھا ھیچ یەك لە زیندانیەكان زمانی عەرەبی نازانن.
سیستەمی دادوەری لە كوردستاندا پێویستی بە چاكسازی سەرتاسەری ھەیە و مامەڵەی ئاسایش و ھێزە ئەمنییەكان لە كوردستاندا پێچەوانەی ھەموو مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ و زیندانیانە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.