لەژێرسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڕەشە لەڕۆژنامەنووسان بەردەوامە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/

بەپێی بڵاوکراوەی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ

پارتی دیموکراتی کوردستان هەڕەشە لە ڕۆژنامەوان کاشما قەرەداغی دەکات ، لەژێر سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا چەندین ڕۆژنامەنووس وهەڵسوراوی سیاسی تیرۆرکراون و ڕفێندراون و ئازاردراون .
ئەمەی خوارەوە دەقی بڵاوکراوەکەی ڕێکخراوی ١٧ شوباتە 
کاشما قەرەداغی ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤی ئاگادارکردەوە لەو هەڕەشە و هێرشە ئەلیکترۆنییانەی دەکرێتە سەر خۆی و میدیاکەیان و تائێستا چەندین جار لەلایەن کەسانێکی سەر بە پارتی دیموکڕاتی کوردستانەوە بەشێوازی جۆراوجۆر پێیانڕاگەیاندووە گەر دەستبەرداری کاری ڕۆژنامەوانی نەبێت، ژیانی لەمەترسیدادەبێت.
۱۷ی شوبات، ڕێکخراوەجیهانیەکانی تایبەت بەبەرگریکردن لەڕۆژنامەوانان لەو پێشێلکارییە ئاگاداردەکاتەوەو ئیدانەی هەرجۆرە پێشێلکارییەک دەکات کە لەلایەن دەسەڵاتەوە دەکرێتە سەر ئەو ڕۆژنامەوانانەی پیشەییانە کاری میدیایی خۆیان دەکەن.
ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
۱۹ی پێنجی ۲۰۲۲

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.