بەهۆی کوشتنی ژنانەوە ئەبێت سەرۆکەکان ڕاپێچی دادگا بکرێن !!

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
ئەم ئامارو ڕێژەی کوشتنانە تەواو نیشانەی هەبوونی دەسەڵاتێکی ملهوڕی کۆنەخوازو چەوسێنەرە لەکوردستان ، وێڕای باسی درۆ یان ڕاستی ژمارەی کوشتنە کان بکرێت ،دەبێت باسی ژینگە و هۆکاری کوشتنەکان بکرێت .
مرۆڤ هەیە لەجیهاندا بەبێ هیچ هۆکارو پاڵەپەستۆیەک خۆی بکوژێت ؟!بێگومان چەندین هۆکار و پاڵەپەستۆ هەیە.کە لەمهەر مرۆڤێک دەکات خۆی خۆی بکوژێت .
لەکوردستانیش ئەوانەی خۆیان کوشتووە هەموویان بەهۆی فشاری دەروونی و ئازاری جەستەیی و دەوروبەرییانەوە بووە کە ئەمانەش پێکهاتەی ژینگەی دەگرێتەوە کە بەهۆی جۆری دەسەڵات و جۆری پەروەردەو جۆری کۆمەڵایەتی یەوە کە ئەم جۆرانەش بەهۆی دەسەڵاتە خێڵگەراو حیزبگەراکەوە تووشی ئەنجامدەری بکەری توندوتژی بۆتەوە کۆمەڵگا
چونکە سەرجەم پێکهاتەکانی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی کۆمەڵگای کوردستاا لە فێرگەی دەسەڵاتی بنەماڵەی خێڵ و حیزبەوە ئاراستە کراوە بەدرێژایی تەمەنی دەسەڵاتی ئەم حکومەتەی باشووری کوردستان .
کەوایە تاوان باری یەکەم لە سەرجەم خۆ کوژی یەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتدارێتی حیزبە خێڵگەرا بنەماڵەیی یەکان ،ئەگەر کەسێک ڕاپێچی داد گا بکرێت بەهۆی خۆکۆژی یەکانی ژنانەوە دەبێت سەرۆکی حکومەت وسەرۆکی پەرلەمان دادگایی بکرێت چونکە ڕاستەوخۆ بەرگرییان لە یاساکانی خێڵ و دژە ژنە و دژە ئازادی کردووە .
ئەگەر هۆکاری کوشتنی ژنان وکچانیش باس بکەین دیسان ئەبێت جۆری دەسەڵات و یاسا و سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای کوردستان بخەینە ژێر نەشتەرگەری ڕەخنەیی ، کە ئەم جارەشیان پێویست دەکات سەرۆکی حیزبە دەسەڵاتدارانی کوردستان بەرپرسی یەکەم بزانین لەوەی کە بەهۆی ئەم حکومەت و دەسەڵاتەیانەوە کۆمەڵگای کوردستان سەرتاپایی کراوەتە قەتڵگە و بکوژی ژنان ،لەشارو شارۆچکەیەک گۆڕەستانێک دەبیندرێت کە بێ ناو و ناونیشانە بەچەندەها ژن وکچی تێدا بێ ناونیشان نێژراوە و ژێرخاک کراوە ،بەبێ ئەوەی ڕێوڕەسمی ناشتنیان بۆ سازبکرێت هەروەک تاوان بارانی جەنگ بە تاک تاک دواتر کراەتە کۆمەڵ خراونەتە ژێر خاک .
بەشی زۆری بکوژی ئەم کچ وژنانە لەلایەن حیزبەکانی دەسەڵاتەوە پارێزگارییان لێکراوە و بەبیانووی شەرف پارێزی بەبێ سزادان دێن و دەچن پێش ئەوەی بکوژی ژنان وکچان دادگایی بکرێن وسزابدرێن پێویستە سەرۆکی حیزبەکانی دەسەڵاتدار ڕاپێچی دادگایی خەڵک بکرێت بەهۆی ئەوەی کە ئەم لێشاوە ژن کوژی یە ساڵ لەدوایی ساڵ درێژەی هەیە و ڕێژەکەی زیاد دەکات ،چونکە یاساکان و دەسەڵات ملهوڕانە بەرگری لەیاساکانی دواکەوتوانەی دژە ژنە و دژە ئازادی و دژە ئینسانی دەکەن .
بەردەوام دەسەڵاتی کوردستان گەشە دەدات بە هەرچی ڕەوتی کۆنەخوازی دژە یەکسانی و ئازادی یەکان پارەی زۆریان بۆ تەرخان دەکات .
ئەم ئامارو ژمارانە درۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە جێگەی باوەڕنییە چونکە ژمارەی کچ و ژنە کوژراوەکان زۆر زیاترە لەو ئامار وژمارەیە لەبەر ئەوەی لە هەر شارو ناوچەیەک بەچەندەها کچان و ژنان کوژراون و خۆیان کوشتوون وخنکاندوویانە دواتر گوتراوە نەخۆشی دەروونی هەبووە ویان مردووە .
دەرئەنجام :
پێویستە خەڵکی ئازادیخوازویەکسانیخواز دڵسوزانە بەیەک دەنگ بێنە مەیدان لەدژی درێژەدان بەم کۆمەڵکوژییەی کچان وژنان لەکوردستان کە ڕۆژانە درێژەی هەیە و گوێبیستی دەبین ،تەنها تێکۆشانی یەکگرتووانە دەتوانێت بەر بەم کچ و ژن کوشتنە بگرێت لەکوردستان.
May be an image of 1 person and text
Leave A Reply

Your email address will not be published.