پاسدارانی ئێران گەنجێک دەکوژن

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
فەرمان چۆمانی /
هێزەکانی پاراستنی سنوری ئێران گەنجێکی دانیشتووی دەڤەری ڕاپەڕین دەکوژن، بە پێی زانیاریەکان ئەو گەنجە ناوی کەیوان عەبدوڵڵا یە و خەڵکی گوندی کاسکانە لە بناری قەندیل، دوێنێ شەممە 28؍5؍2022 بە مەبەستی هێنانەوەی ئاژەڵەکانی چۆتە سەر سنور و تەقەی لێکڕاوە و کوژراوە. پێشتریش چەند جارلک ئێران تەقەی لە خەڵکی گوندەکانی سەر سنور کردووە و برینداری کردوون ئێران لە سەر سنور بە دەیان بارەگای سەربازی دروستکردووە بەبیانوی پاراستنی سنوڕەکانی لە هێرە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و دەگوترێت بەشێکی بارەگاکان ل نێو خاکی عێراق دان.
.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.