شوفێرانی تاکسی لەشاری سلێمانی لەدژی گرانی بەنزین ناڕەزایەتیان ئەنجامدا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩-٥-٢٠٢٢ شوفێرانی تاکسی لەدژی گران بوونی بەنزین هاتنە سەر شەقام وناڕەزایەتییان نیشاندا .ئەمڕۆ شەقامی سەرەکی بەردەم قائیمقائمێتیان داخست .

یەکێک لەشوفێرانی تەکسی   ڕاگەیاند کە بارودۆخمان زۆر خەراپە، ئێمە ڕۆژانە کاسپی یەکەمان تەنها لەسەر تەکسی یەکەمە بەڵام ڕۆژانە بەهۆی گرانی بەنزینەوە تەنها کار دەبێت بۆ بەنزیخانەکان بکەین .هەروەها ئەم شوفێرە گوتی داوا دەکەم خەڵک پشتیوانیمان بکات ومانگرتنی گشتی پێویستە ڕابگەندرێت.

 

یەکێک لەشوفێرانی گەنج گوتی / ئێمە دەمانەوێت بەنزین ببێتە ٥٠٠دینار .ئێمە نوێنەرمان چۆتە لای بەرپرسەکان بەڵام هیچ وەڵامی دلخۆشکەریان نەدەوینەتەوە.

هەروەها یەکێک لە نوێنەرانی شوفێرانی تەکسی بەناوی کۆسەڵان حمە ڕەشید بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاند کە لایەنی پەیوەنداری حکومەت گوێت لێناگرن ،ئێمە دوو داواکاریمان هەیە

١-هەرزانکردنی بەنزین بە٥٠٠ دینار

٢- کردنەوەی شەش بەنزینخانەی حکومی لەناو شار .

هەروەها نوێنەری شوفێران ئەوەشی ڕاگەیاند کە بەردەوام دەبن لەناڕەزایەتی هەتا داواکاریی یەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

 

 

لەتایبەتیمەندی شۆفێرانی تەکسی ناوشاری سلێمانی 

بابەت / بەرچاوروونیەک بۆ جەماوەری زەحمەتکێش و چینی چەوساوەی گەلەکەمان

 

ئێمە وەک تایبەتیمەندی شۆفێرانی تەکسی ناوشار،ماوەیەکی زۆرە بەشێوەی مەدەنی کێشەکانمان خستۆتە ڕوو ،بەلام بەداخەوە تا وەکو ئیستا ئیدارەی خۆجێی سلێمانی وەک پێویست داخوازییەکانیان بۆ جێ بەجێ نەکردووین ،کە قەیرانی خراپ ڕووبەری پیشەکەمان بۆتەوە لە گرانی نرخی سوتەمەنی و خراپی کوالێتی بەنزین ،لە کاتێکدا کە ھەمووان باش دەزانن ھاوڵاتیان بە گشتی و لەفەرمانبەران و کرێکاران و کاسبکاران بەتایبەت ڕۆژانە پێویستیان بەھاتووچۆ ھەیە وناکرێت نرخی ھاتووچۆ لەسەریان گران بکرێت.

 

لەبەر ئەوە داواکارین لەھەموو ھاوڵاتیان و ھەموو چین وتوێژەکانی تری ناو کۆمەڵگا بەجدی پشتگیریمان بکەن ،چونکە ئەم کێشەیە تەنھا بەس ھی شۆفێرانی تەکسی وپاس نیە،بەلکو کێشەی ھەموو چینی چەوساوەی کۆمەڵگایە.

وەداواکارین لە ئیدارەی سلێمانی بێن بەدەم ئەم داواکاریانەمانەوە.

١/نرخی بەنزین بکرێتە ٥٠٠دینار وسنوردارکراوبێت.

٢/کردنەوەی بەنزینخانە حکومیەکانی کەرتی گشتی ،ژمارەیان لە ٦بەنزینخانە کەمتر نەبێت.

٣/کەمکردنەوەی باج و رسومات وکامێرا لەسەر شۆفێرانی تەکسی.

٤//دابین کردنی بیمەی سەلامەتی و تەندروستی بۆ ئەو شۆفێرانەی کە لە ھیچ شوێنێک مووچەیان نیە.

سەرکەوتوبێت تێکۆشانی یەکگرتوانەی شۆفێران و خەڵکی نارازی بۆھێنانەدی مافەرەواکانیان..

تایبەتیمەندی شۆفێرانی تەکسی ناوشار.

یەک شەمە ٢٠٢٢/٥/٢٩

Leave A Reply

Your email address will not be published.