سەرم ھێندەی کە بەدەست درۆکردنی ئێوە و زستانەوە سپی بوو!

0

سەرم ھێندەی کە بەدەست درۆکردنی ئێوە و زستانەوە سپی بوو!

د.نگين جەعفەر

من وەکو پسپۆڕێکی پزیشکی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٥ وە لەو بوارەدا کار دەکەم، بێجگە لە ئەزموونەکانی خۆم، بەشداریم لە دەیان سێمێنار و دانیشتن و کۆبوونەوە لەو بارانەوە کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا بەرکەوتنم لەگەڵ دەیان و سەدان پسپۆڕی ئەو بوارەدا ھەبووە.
‏‎بە درێژایی ئەو ھەموو ساڵەی کارکردنم لەو بوارەدا، نە من نە ھیچ تاقیگەیەک وە نە ھیچ پزیشک و پسپۆڕێک بەھیچ شێوەیەک نەیانتوانیوە لە پشکنینی ژنێکدا بزانن کە داخۆ پێشتر ئەو خانمە لەگەڵ چەند پیاوی تردا سەرجێیی کردووە، شتیوا بوونی نییە.
‏‎نە بەجێمانی کۆدی پیاو لە نێو منداڵدان و زێ و ھەرشوێنێکی تری ژنێکدا بوونی ھەیە، نە تۆمارکردن و مێمۆری و خەزن و تەڕەماشێک لەوبارانەوە ھەیە.
‏‎بەڕێزان و ھاوزمانان، دەزانن زانست دەتوانێ چی و چۆن تۆوی پیاو لەزێی ژن و مندڵداندا دیاری بکا؟
‏‎تاقیگەکان بەھۆی پشکنینی تەڕیی نێو زێ و دەرکی منداڵدان و منداڵدانەوە، دەتوانن دوای جووتبوونی ژنێک لەگەڵ پیاوێکدا، ئەویش زۆر زۆر بڕوا تاکو سێ ڕۆژ ئەوە بسەلمێنن، وە ئەگەر ئەو تۆوی پیاوە زۆر پتەوبێ و ھێزی مانەوەی زۆربێ دەگاتە پێنج ڕۆژ، دوای ئەوە لە ھیچ شوێنێکی ژندا ئاساری چوکی پیاو بەھیچ شێوەیەک بوونی نامێنێ.
بۆنمونە:
‏‎ئەگەر ژنێک لەگەڵ پیاوێکدا جووت ببێ، ڕێک دوای ئەوە پشکنینێکی تاقیگەیی بۆ ئەو مەبەستە بکرێ و تەڕی نێو زێ و منداڵدانی ئەو خانمە وەربگیرێ، ئەوا دەکرێ تۆوی پیاوێک لەو ڕێگەیەوە بدۆزرێتەوە، بەڵام ئەوکاتەش نازاندرێ ئەوە تۆوی چ پیاوێکە، ئەوە تەنھا ئەو کاتە دەسەلمێندرێ کە دی ئێن ئای (واتە:تووخمی) ئەو تۆوە لە تاقیگە دەربکرێ و لەگەڵیشیدا دواتر بە دی ئێن ئای پیاوەکە بەراورد بکرێ، ھەروەکو چۆن ئێمە لە کەیسی تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر ژنێکدا لە تاقیگە بە ئامێری زۆر پێشکەوتوو ئەو پشکنینانە ئەنجام دەدەین.
‏‎بەڵام ئەگەر ڕووداوی دەستدرێژییەک لە سێ ڕۆژ تێپەڕی نەکردبێ، تۆزێک تەڕی لە نێو زێ و منداڵدانی ئەو خانمەدا دەردەکەین، بەوە دەگەینە دی ئێن ئەی لە تۆوی بەجێماوی پیاوەکەوە، تەبعەن ئەوکاتە دەبێ لە ڕێگەی سکاڵا و دادوەر و پۆلیسی بەدواداچوونەوە دی ئێن ئەی پیاوەکەش وەربگیرێ، تا دوایی بە تووخمی تۆوی نێو خانمەکە بەراورد بکرێ، داخۆ ھی ئەوە ھی ئەو پیاوەیە یان نا؟
‏‎بەڵێ بەڕێزان ئەوە باسەکەیە، نەکو درۆ و دەلەسەیەکی وا ھەبێ بەناوی لێدانی مۆری پیاو لە ڕێگەی چوکییەوە لە زێ و ملی منداڵدان و منداڵدانی خانمێکدا.
‏‎سەرەڕای پسپۆڕی خۆم و ھەموو ئەو ئەزموونانەی لەوبارەوە لەسەرەوە باسمکردوون، ھێشتا بۆ دڵنیای و تەحدای ئەو باسە کە شتیوا بوونی نییە، چوومە نێو کۆی داتا و توێژینەوە و بەدواداچوونە زانستییەکان، لەھیچ کام لە گۆڤارە پزیشکیەکان و تەنانەت ‘پەپ مێدیش’ کە ھەرچی توێژینەوەی زانستی پزیشکی ھەیە تێیدا کۆدەکرێنەوە و بڵاودەکرێنەوە، کە گەورەترین مەڵبەندی داتای پزیشکییە، بەڵێ ھیچ نووسینێک و شتێک نییە بەناوی مۆر و سەلماندنی جووتبوونی پیاوان لەگەڵ ژنێکدا، ئەم باسە لەبیر بکەن، باش.
‏‎بەڕێزان لە ڕاستیدا ئەم جۆرە لە بانگەشەکردن میکانیزمێکی زۆر ناشرینە، لێرەدا درۆ و چەواشەکردنێک بەناوی زانستەوە دەکرێ، تا لەو ڕێگەیەوە ژنی پێ بترسێندرێ و ھیچی تر.
‏‎بەڕێزان پاراستنی نەریت و کلتوور، پابەندبوون بە پرسی ئاینییەوە، لە نێو زۆرێک لە گەلانی ئەم دونیایەدا بوونی ھەیە، نەک ھەر کورد و ئاینی ئیسلام.
‏‎مامۆستایەک، پزیشکێک، پارێزەرێک، کرێکارێک و ھەر کەسێکی تر گەر پێی وایە دەبێ کلتوور و ئاین و ھەرشتێکی خۆی بپارێزێ، پێویستە لەسەر بنەمایەکی ڕاستگۆیانە ئەوە بکا.
‏‎ھەر کەسێک بۆی ھەیە و بێ بڵێ:
‏‎بەڕای من و ئێمە ئاین و کلتوور و ئادابمان ڕێگای ئەوەمان پێ نادا، پێش پڕۆسەی ھاوسەرگیری ژنێک لەگەڵ پیاودا جووتبوونی ھەبێ، دەتوانن بڵێن
‏‎کلتوور و ئاینی ئێمە ڕێگە بەوە نادا ژنان کە لە پڕۆسەی ھاوسەرگیریدان لەگەڵ پیاوێکی تردا جووت ببن، بەڕێزان ئەم داوا و قسانە بەس کورد نایکەن، ئەگەر بڕوانینە ئاینی جوولەکە و مەسیحیش ھەمان داوا و چاوەڕوانیان لە ژن و ئەو پرسانە ھەن.
‏‎بەڵام تکایە درۆ بەناوی زانست و پسپۆڕییەوە مەکەن، ھەوڵ بدەن لە ڕێگای ئەو باوەڕ و قەناعەتەی ھەتانە کچان و ژنان ڕازی بکەن، نەکو ئاوا لەڕێگای درۆوە، چونکە قاچی درۆکردن کورتن و ئاوا کەسێک دێ و پەردەتان لەسەر ڕادەماڵێ.
‏‎لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ئەوانەی ئەو باسە ئاوا وەردەگرن، ھەمیشە زانستان لە لوتکەدا بێ.
Image may contain: 1 person
Tavga Ibrahim, Nawzad Saleh and 17K others
3.4K comments
115 shares
Like

 

Comment
Share
Leave A Reply

Your email address will not be published.