گەنجان و تازەلاوان  ناڕازین لەبەستنی ماسک

0

گەنجان و تازەلاوان  ناڕازین لەبەستنی ماسک

لەسالی ١٩١٦ -١٩١٨کە شەری یەکەمی جیهانی دەستی پێکرد،کە بەدرێژایی شەڕ زیاتر لە بیست ملیۆن کەس کوژرا،چەندەها ملیۆن کەس بە ئەنفلۆزایی ئیسپانی لەناوچوون،بەزۆری تەمەنیان لە ١٨ بۆ ٢٢ ساڵ بووە ،لەساڵی ١٩٢٩ گەشەی بێکاری زۆر بوو کە بانکەکان ئیفلاسیان کرد ،دەوڵەمەندەکان ئیفلاسیان کرد وپارە کەم بۆوە،١٩٣٣ لە ئەڵمانیا بە دیموکراسی یەکەی ئەڵمانیا فاشیستێک واتە نازێک هاتە سەر دەسەڵات کە بووە هۆکاری کوشتنی ٦٠٠٠٠٠٠٠ شەست ملیۆن کەس وپێنچ ملیۆن هاوڵاتی جولەکەی کوشت ،ئەوکەسە هیتلەر بوو.میژووی دەسەڵاتی فاشیزم پڕاوپڕە لەکۆمەڵکوژی وئەنجامدانی تاوانی ئینسانی ،یەکێک لەو تاوان ودژە ئینسانیانە کە زۆر دڕانە بەرامبەر بە  ماڵانن لەسایەی سیستەم ویاساکانی فاشیزم دا چەوساونەتەوە وکۆمەڵکوژکراون وئازاروئەشکەنجەی زۆر دراون ،لەجەنگەکان زۆر بێ ڕوحمان مامەڵەی دژە ئینسانیان لەگەڵ ئەنجامدراوە.ئەم ڤیدۆیە بەشێک لەتاوانە مێژوویی یەکان دەردەخات کەبەرامبەر مرۆڤەکان بەگشتی  ئەنجام دراوە.هەروەهالەدوایی نەمانی هیتلەر شەڕی ڤێتنام بوو ١٩٧٤،هەروەها ئەوانەی ساڵی ١٩٨٠  وساڵی ١٩٦٠لە دایک بوون ،ئێستا بیر لەوە دەکەنەوە کە باپیرانمان چۆن شەڕیان کردووە وهەمووژیانیان لەشەڕوناخۆشی دابووە ،ئێستا ئێمە ناڕازین بەوەی کە ماسکێک ببەستین لەبەرخاتری ئەوەی نەخۆش نەکەوین،لەکاتێکیشدا ماسکەکە پارێزگاری لەخۆمان ود

ەوروبەرمان دەکات لەهەمان کاتدا نێتفلیسمان هەیە ویوفیمان هەیە وئەنتەرنێت هەیە،فەیسبوک هەیە، مناڵەکان ناڕازین بەوەی کە ماسکێک ببەستن  دەڵین نابێت ماسک ببستین.

Leave A Reply

Your email address will not be published.