توخوا دەستم بۆ مەبە خوشکەکەی خۆمت بۆ دەهێنم

1
شەهاب کەریم: ٢٧/٥/٢٠٢٢ ئەڵمانیا
تکایە نێچیر بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هاوڕێ ئەبو کاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان.
من داوای لێبوردن دەکەم بەوەی ئەم داواکارییەم هەیە و ئامادەم لە کوردستان و لە هەندەرانیش ڕوبەڕوی هەموو هەڵوێستێکی خۆم و نوسین و ناوهێنانی هەر کەساێتییەک بم کە لە هەر سات و چرکەیەکدا و لە هەر بابەتێکدا ئاماژەم بە ناو ناونیشانیان دابێت.
داوا لە هەموو جەماوەری کوردستان دەکەم، ئەم هەڵوێستەی منیان پێقبوڵ بکرێت و مافی هیچ هاوڵاتییەک پێشێل نەکرێت.
ئەو چوار پێشمەرگەیەی کە مندالێکی سیانزە ساڵانیان بە چاو بەستراوی و دەستی لە دواوە شەتەکدراو(بەستراو) و دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر و وەک ئاماژەم پێداوە دوانیان بە فیشەکی وێڵ کوژراون و بە شەهید خانەنشین کراون.
سەد مخابن ئەو دوو پیشمەرگە بێمۆڕاڵەی کە لە ئیستەدا لە ژیاندا ماون، بە پلەی نەقیب خانەنشینکراون.
ئەو پێشمەرگانەی حیزبی شیوعی کە بە دەستی هێمنە ڕەشی فەرماندەی تایبەت(مەفرەزە خاسە) و ئاراسی حەمەلاو هەواڵ گری ڕژێمی بەعس(ئیستخبارات) شەهید کران و لە نێوانیاندا تێکۆشەری دێرینی فەرماندە((مولازم سەعد)) یان بە زیندوێتی ڕادەستی دەزگا داپڵۆسەنێەرەکانی حیزبی بەعس و لە قەسابخانەی عەلی حەسەن مەجید لە سیدارە درا.
ئەم داواکارییەم قبووڵ بکەن و مافی پلەی خانەنشینی لەم بەناو پێشمەرگە بێمۆڕاڵانە و ئامر مەفرەزە خاسە و ئیستخباراتانە، قەدەغە بکرێت و مووچەی خانەنشینی پێشمەرگایەتیان ببڕێت.
داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، چیتر کاری قێزەوەنی لەم جۆرەیان پێقبوڵ نەکرێت و مافی ناوی شۆڕشگێڕی و خانەنشینی بە پلەی بەرز، لەم بێمۆڕاڵانە زەوتبکرێت.
گەر داواکاریم قبوڵ نەکرێت، ناچار بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و عەرەبی، شێوازی جۆری تاوان و دەستدرێژی سێکسکردن لە منداڵێکی تەمەن خوار هەژدە ساڵان و هەردوو بکوژ و تاوانباری بەعسی.. هێمنە ڕەشی فەرماندەی مەفرەزە خاسە، کە بە پلەی لیوان خانەنشین کراوە و ئاراسی حەمەلاو بە پلەی عەقید لە نێو ڕێکخراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان خانەنشین کراوە، بڵاو بکەمەوە.
من سوپاسی ئێوەی بەڕێز دەکەم و ئامادەی هەموو گفتوگۆ و ڕوبەڕویی یاسایی ببمەوە بەڵام، دڵنیا بن من واز لەو کەیسە ناهێنم کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر ئەو منداڵە و شەهید کردنی ئەو تێکۆشەرانەی حیزبی شیوعی و بە پلەی بەرز خانەنشین کراون.
کاتێک ئێوە باس لە گەندەڵی دەکەن، ئەمەی من باسی دەکەم گەندەڵی نیە، بەڵکوو تاوانەو تاوانێکی زۆر گەورەیە، بەرامبەر بە تاکی نێو کۆمەڵگەو شۆڕشگێڕاندا کراوە.
1 Comment
  1. ناصــــر هەورامی says

    بەڕێزم ئەبوو کاروان ،،فەرمایشەتەکەت هەمووی لەجێدایە،،،،بەڵام تاوانی وا کراوە هەر هیچ نیە لە پاڵیدا،،ئەوە لەتاوان زۆرترە ئەبێت ووشەیێکی،تایبەتی بۆ داتاشرێت کە بۆی بشێت،،،ئەگەر گەلێک یان خەڵکێک هۆشیار بێت،،،ئایا حزبی شیوعی کوردستانی یان عێراقی ئەوە ئەبێت حەجمی بێت،؟!،،،کە پاکترین و بە ئەدەبترین حزبە لە دنیادا کە لەشەڕدایە بۆ سەندنەوەی مافی ماف خوراوان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.