لەژێر کاریگەری چالاکییەکانی دژی ناردنەدنەوەی پەنابەران بۆ کوردستان چەندین کەسایەتی و ڕێکخراو لەدژی ناردنەوەی پەنابەران هەڵوێستان دەربڕیوە،یەکێک لەکەسایەتی یە سیاسی یەکانی بەریتانیاجیرمی کۆرینە

0

 ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

لەدوایی  ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  سەردانی بەریتانیای کرد  حکومەتی بەریتانیا بڕیاری بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی باشوری کوردستان دەر کرد ،چەندەها پەنابەر لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بەزۆرەملێ دابوون .

شیاوی باسە کە تێیاندا هەبووە زیاتر لە٢٠ ساڵە لەبەریتانیا نیشتەجێ یە و مافی پەنابەری پێنەدراوە بەڵام ئاگادارکراوەتەوە لەلایەن حکومەتەوە کە بەزۆرەملێ دیپۆرتی کوردستان کرێتەوە.

دوا بەدوایی ئەم بڕیارەی حکومەتی بەریتانیا ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و پەنابەران لەدژی ئەو بڕیارە دەستیان بەئەنجامدانی چالاکی مەدەنی کرد.

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا چەندین کارو چالاکییان ئەنجامدا لەژێر کاریگەری ئەو چالاکییانەدا چەندین کەسایەتی و ڕێکخراو لەدژی ناردنەوە پەنابەران هەڵوێستان دەربڕیوە ،یەکێک لەکەسایەتی یە سیاسی یەکانی بەریتانیا جیرمی کۆرینە ئەمەی خوارەوەش نامەکەی جیرمی کۆربن سەرۆکی پیشوی لیبەر  

 

لەدرێژەی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بەدیپۆرتی پەنابەرانی کورد جیرمی کۆربن سەرۆکی پیشوی لیبەر پارتی ئەمرۆ ۳٠_٥_۲٠۲۲ سەبارەت بەبریاری دیپۆرتی پەنابەران نامەیەکی نارەزایەتی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی بەرتانیاکرد زۆر بەتوندی دژی ئەم
بڕیارە کتوپڕانەیە
کە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لەسەر ئامادەکردنی بەتایبەتیش پرۆسەکە بەشێوەیەکی دڵڕەق بەڕێوەدەچێ.
داوا دەکات کە پەنابەرێک دەبێ پێشتر بە چ جەهەنەمێکدا تێپەڕیبێت پێش ئەوەی دەست بە پرۆسەی پەنابەری بکات.
زۆر گرنگە بە شێوەیەکی ئینسانی بەرامبەر بە پەنابەران و پەناخوازان مامەڵە بکەین و بەردەوام نەبین لەسەرئەوەی بەزۆر پەنابەران بنێرینەوە گوایە لە کۆمەڵگایەکی خەمخۆر بۆ کۆمەڵگەیەکی تا ڕادەیەکی زۆر زبر.
دەقی نامەکە لەخوارەوە هاتووە:
بەڕێز پریتی پەتێڵ
وەزیری ناوخۆ، لەندەن
بەڕێز وەزیری ناوخۆ
نامەی هاوپێچ لەلایەن IFIR (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی) زۆر باشتر لەوەی من بتوانم سەبارەت بە پلانی دیپۆرتکردنەوەی پەناهەندە بۆ هەولێر سبەی 31ی ئایار باسبکەم.
ئەو ڕاستیانەی کە تێیان دەگەم ئەوەیە کە هەندێک لەو کەسانەی لەو دیپۆرتکردنەوەدا دەبن بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
• هێشتا خەریکی پرۆسەی یاساییە و کێشەکەشی یەکلایی نەکراوەتەوە کەچی دەستگیرکراوە و هەورەها لەلایەن ستافی بنکەی دەستبەسەرکردن بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە (دڵنیام بابەتێکە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتری تیابکرێ).
• پێویستی پزیشکی جدییان هەیە کە تا ئێستا پشتگوێخراون.
• خەڵکی هەولێر نین و لەوێ بەجێبهێڵرێن بێ هیچ پەیوەندی خێزانی و هاوڕێیەتی.
• لێرە جێگیر بووە، پەیوەندی نزیک و فراوانیان بە خەڵک و خێزانەکانەوە هەیە و تیایاندایە هاوسەر، باوک و باپیر.
• لە هەندێک حاڵەتدا لێرە لە دایک بوون و بە ناپێویستی لە ڕەگ ڕیشەوە هەلئەکەنرێن.
جگە لەوەش، عێراق لە دۆخێکی ئاڵۆزی بەردەوامدایە بەهۆی شەڕی عێراقەوە و ئێمە بەرپرسیارێتییەکی بەرچاو لە ئەستۆماندایە لە بەرامبەر زەبر و زەنگی پەیوەندیدار بە هەر کەسێک لەوێ یا لە ناوچەکە دەژی.
وەک گەلێکی چەوساوە، بە تایبەتی کۆمەڵگای کوردی تووشی تەنگانەیەکی بەردەوام و ترسناک بووە، ئێمەش قەرزاری ئەوانین کە دۆخی چارەسەرنەکراوەکەیان خراپتر نەکەین، زۆرێکیان بە درێژایی ژیانیان نەک جارێک بەڵکو دوو سێ جار هەڵاتوون.
من بە توندی دژی ئەم گەشتە کتوپڕانەیەم کە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لەسەر ئامادەکردنی بەتایبەتیش پرۆسەکە بەشێوەیەکی دڵڕەق بەڕێوەدەچێ. داواتان لێدەکەم هەوڵ بدەن و بیخەنە بەرچاوتان کە پەنابەرێک دەبێ پێشتر بە چ جەهەنەمێکدا تێپەڕیبێت پێش ئەوەی دەست بە پرۆسەی پەنابەری بکات.
زۆر گرنگە ئێمە بە شێوەیەکی ئینسانی بەرامبەر بە پەنابەران و پەناخوازان مامەڵە بکەین و بەردەوام نەبین لەسەرئەوەی بەزۆر پەنابەران بنێرینەوە گوایە لە کۆمەڵگایەکی خەمخۆر بۆ کۆمەڵگەیەکی تا ڕادەیەکی زۆر زبر.
هیوادارم ببیستم کە تۆ ئامادەیت چاو بە پلانەکانتدا بخشێنیتەوە.
لەگەڵ ڕێزم!
جیرێمی کۆربن
ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا
Leave A Reply

Your email address will not be published.