ئەمە کارە ئیدارییە لەهیچ وڵاتێک ودەوڵەتێک بەم جۆرە ئەنجام نەدراوە وەک لەعێراق ئەنجامدراوە!!

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی، پارێزگاری سەلاحەدین عەمار جەبر ئەلجبووریی لە كار لادا.
لەم بارەیەوە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، پەرلەمانی عێراق بە تێكڕای دەنگی پەرلەمانتاران، پارێزگاری سەلاحەدینی لە كار لادا.
ئەندامانی پەرڵەمان بەزۆرینەی دەنگ لە ١٩-٥-٢٠٢٢ لەسەر لابردنی پارێزگاری سەلاحەدینی عەمار جەبر خەلیل جبووریی دا . ئەمەش بەبیانوی ئەوەی کەم تەرخەم بووە لە کارەکەیدا .
دوای لەسەر کار لابردنی پارێزگار کەسێکی تر بەوەکالەت داندرا بەناوی عەمار حیکەمەت لەشوێنەکەی بەڵام پارێزگاری لەسەر کار لادراو عەمار جەبر خەلیل پابەندی بڕیاری پەرلەمانی عێراق نەبوو ،خۆی بڕیاڕێکی نوێی بۆ خۆی دەرکردووە کە دەست بەکار بێت وەکو پارێزگار لە ٢٩-٥-٢٠٢٢  ناو و واژۆی خۆی لێداوە لەبڕیاری خۆی بۆخۆی.
ئەمە کارە ئیدارییە لەهیچ وڵاتێک ودەوڵەتێک بەم جۆرە ئەنجام نەدراوە بەڵام لە وڵاتی عێراق لەژێر سایەی سیستەم ودەسەڵاتی کۆنەخوازو چەوسێنەردا بەهۆی ململانێی حیزبی یەکان وخێڵایەتی یەوە لەگەڵ ئەوەی بێکاری وهەژاری وبێ مافی وبێ خزمەتگوزاری درێژەی هەیە بەڵام بەرپرسەکان تەنها لەخەمی بەرژەوەندی خۆیانن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.