بەڵێ بۆ ئازادکردنی بێ مەرجی شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی!

0
بەڵێ بۆ ئازادکردنی بێ مەرجی شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی!
چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆمەڵێک لە شۆفێرانی تاکسی، لە شاری سلێمانی، دژی گرانبوونی سووتەمەنی خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان سازکرد، بەڵام دەسەڵاتی داسەپاوی سی ساڵە، بە پیلانێکی دروستکراو، ئاراستەی ناڕەزاییەکەیان بۆ توند و تیژی گۆڕی و دواتر یەکەیەکە رێکخەرانی ئەو خۆنیشاندانەیان گرت وچەند ڕۆژێکە  ئەو کەسانە بێ سەروشوێنن و ڕێگە نادرێت کەسوکاریان ببیینن.
ناوی شوفێرانی زیندانی کراو 
١-کۆسالان حەمە رشید
٢-حاجی گۆران 
٣-خەسرەو کەریم
٤-سەیوان والی 
٥-دارەوان 
تکایە بێ دەنگ مەبەن! ئەوانەی بێ سەرو شوێنن، بۆ ئێوەی قوربانی دەدەن!
با پێکەوە بڵێین:
بەڵێ بۆ ئازادکردنی بێ مەرجی هەموویان!
Leave A Reply

Your email address will not be published.