منداڵانی بێ ناونیشان

0
شیعری: ئەحمەد شاملو
وەرگێڕانی: ناصری حسامی
………………………….
لە شاری بێ‌ خیابان دا
گەورە دەبن !!
لە ڕایەڵەی لا كۆڵان و كوچەی تەنگی بەربەستراودا..
ئاوێتەی دووكەڵی كوورەو ..
قاچاغ چیەتی و..
زەردە برین !!
چەند دەسكەللا لە گیرفانداو..
قۆچەقانێ‌ بە دەستەوە !!
منداڵانی بێ‌ ناونیشان..
منداڵانی نێو قوڵكەكان
دی كە جارێ‌ ,
چارەنووسی بێ‌ بەزەیی ,
لە پێشیان و …
جنێوی,
باوكانی ماندوو لە دوایان ,
نەفرینی,
دایكانی وەڕس لەگوێیانداو..
هیچ لە هیواو..
لە سبەینێ‌ لە مستیاندا !!
منداڵانی بێ‌ ناونیشان..
منداڵانی نێو قوڵكەكان
2-
بە جەنگەڵی بێ‌ بەهارەوە,
دەپشكوێن !
بە چڵی داری داری
بێ‌ ڕەگەوە ,
بەردەگرن !
منداڵانی بێ‌ ناونیشان..
منداڵانی ,
نێو قوڵكەكان
3-
پڕ بە گەرووی خوێناویان
دەچریكێنن و
ئەو كاتەی كە دەشكێنەوە…
ئاڵایەكی بەژن بەرزیان,
بە دەستەوە !
كاوەكانی,
نێو قوڵكەكان !!
كاوە ئاڵا هەڵگرەكان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.