ڕەخنەگرتن لەنێوان نەرم و زبری هونەردا

0
ڕەخنەگرتن لەنێوان نەرم و زبری هونەردا

بە نمونەی (زەنگ )ی ئەمەل سەعید کوردەیە ئاڤۆنگارد یان ئاوەنگارد کە ژانرایەکی پێشڕەوی داهێنانی مۆسیقا دادەنرێ لەبواری خۆیدا. حەزدەکەم کەمێک لەسەر لایەنە هونەریەکەی ئەم کارە قسە بکەم چونکە پێم وابێت شتێکی لێ ئەزانم.
ئەم کارە نوێیەی هونەرمەند ئەمەل فۆرمێکی موزیکی پرۆتێست ئامێزە واتە موعارز کە ئاوێتە بووە لەگەڵ ژانرایەکی تری وەک ڕۆک.
ئەگەر دیقەت بدەین لە ڕیتمی ئەم گۆرانیە هاوتایە لەگەڵ دەنگی پێی جەماوەری سەرشەقام.
لەسەرەتادا دەنگی ئەو زەنگە بۆ ئاگادارکردنەوە و ڕاچڵەکینە.
بەڕای من دەنگی دستۆرشنی گیتارە کارەباییەکە ئەم دەنگە کە بە توڕەیی دەنگی خۆی ئەخاتە پاڵ دەنگی کوایەرەکەوە کەزمان حاڵی دەنگی بەکۆمەڵی جەماوەرە (جمهور) کە بێزاری و توڕەیی خۆی لەقاڵبێکی هارمۆنیدا دەرئەبڕێ.
پاوەر کۆرد و بەشێک لەمۆسیقای ڕۆک و بەیس و ڕیتم و هەمووی بەسەر یەکەوە پاکێجێکی تێرە بۆ پەیامەکەی.
زمانی نەرم و سۆفتی تیا بەکارهێناوە لە هەندێ شوێندا ڕق و توڕەیی خەڵکمان پێ نیشان دەدات پاشان بە زمانێکی زبریش باسی شەڕ دەکات کە چەند ماڵ وێران و خەڵک سەرگەردان دەکات.
لەکۆتاییدا ئەتوانم بڵێم ئەم جۆرە کارەو ئەم ژانرایە بیرۆکەیەکی نوێیە لەهونەردا و دوورە لەو ستایەڵانەی لەباشوور دەکرێن کە سوونەتی و ئارابێسک و کۆپین.
هەر بژیت خوشکی ئازیز ئەمەل گیان ئەتوانین بڵێن بەڵێ ئەمەلێکمان ماوە و پیرۆزت بێت کاری نوێت تۆ هەمیشە پێشەنگ بویت لە گەیاندنی پەیامەکانت بۆ کوردی سەرگەردان بە نمونەی (بۆ خۆرئاوا) کە یەکەم هونەرمەند بویت لە ئاوازێکی کاک صەڵاح رەئوفدا پێکەوە چڕیمان.
براتان _محمد عەباس بەهرام
Leave A Reply

Your email address will not be published.