مناڵان مافى خۆیانە کە ئاسوودەبن بەڵام ناهێڵن

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
مناڵان ئەو مرۆڤە بچوکانەى سەردەمى ئەمرۆن بەڵام بەنرخترین و جوانترین وگەورەترین بەهایی سەرمایەی مرۆڤایەتین,ئەگەر سیستەم ویاساکانى دەسەڵات لە سەردەمى ئەمرۆدا بۆسوود و بەرژەوەندى وچەسپاندنى مافە جیهانى یەکانى مناڵان کاربکات ئەوا بەدڵنییایەوە داهاتوویی کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکى سیکۆلار و شارەستانى و پێشکەوتوو دەچێت.
ساڵانە لە ڕۆژى جیهانى مناڵاندا چەندین ئاهەنگ و بۆنەى جۆراوجۆر سازدەکرێت و بەیاننامە و نووسین و قسەى بریقەدارى جۆراوجۆر دەکرێ کە هەمووشى لە چوارچێوەى خۆنمائیش کردن وخۆ دەرخستن وبەرژەوەند خوازى شەخسى و حکومى وحیزبى دەرناچێت واتە ڕۆژى جیهانى مناڵان تەنها وەک کاڵایەک بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان بەکاردەهێندرێت نەک بۆ سوود و بەرژەوەندى مناڵان و چەسپاندنى مافەکانى مناڵان.
۱/٦ ساڵڕۆژی جەژنی منداڵانە ،پیرۆزبێت چەژنی جیهانی مناڵان، لەسەرجەم منالانى جیهان .چەند ساڵە مناڵان لە ئێران وعێراق وسووریا و وڵاتانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وێڕای ئەوەی ناتونترین ئاهەنگ وشادییان بۆسازبکرێت لەهەمانکاتدا بەهۆی هەبوونى سیستەم و یاساکانى دژە ئینسانى و بە هەبوونى دزى و گەندەڵى وبە فیڕۆدانى سەروەت وسامانى دارایی زۆرى وڵات بەشێکى زۆرى مناڵان لەسەر شەقام و قەراغ جادە و شوێنە گشتى یەکانى شارەکان ژیان بەسەر دەبەن و بەشێکى زۆر یان لەناو کارتۆن و زبڵ و غاشاکەکان دەخەون و ژیان بە کولەمەرگى بەسەردەبن,بەشێکى زۆریشیان بۆهۆى گەشەى بێکارى و هەژاری یەوە لە خوێندنگاکان دەردەهێندرێن یاخود هەر لەسەرەتاوە بەهۆى هەژارى خانەوادەوەکانیان ڕێگاى چوونە قوتابخانەیان پێنادرێت ناچارى کارکردن دەکرێن لەگەڵ گەورەکاندا.
بەشێکى ترى مناڵان بەهۆى شەڕی نەگریسی دیینی و قەومی وحیزبى و تائیفی یەکانەوە دەکرێنە قوربانی ،ڕۆژانە لە تەلەفیزۆن وڕۆژانەمە و ڕادیۆ و ماڵپەڕ وفەیسبووکەوە لەگەڵ هەواڵی تەقینەوە و کۆمەڵکوژییەکان هەواڵی قوربانی بوون وبرینداربوون و کەم ئەندام بوونی مناڵان دەبیستترێت و دەخوێنرێتەوە و سەیر دەکرێت.
سیاسی یەکان لەگەڵ دروست کردنی جەنگەکان مناڵان بۆبەدەستهێنانی ئامانجەکانیان بەکاردەهێنن ،زۆر جار بۆ بانگەشەى و کارى حیزبایەتى و سیاسی بەکاردەهێندرێن,هەتا زۆرجار ناچاری چەک هەڵگرتن دەکرێن یان ناچاری فێرکردنی بیروباوەڕی کۆنەپەرستی دەکرێن بەبێ ئەوەی خواستی خۆیان لەسەربێت وڕەچاوی ژیانی منداڵیان بکرێت ،بێ بەشدەکرێن لەیاری وخۆشی یەکانی منداڵییان ئەمەش بەهۆی تەدەخولکردنی ژیانیان لەلایەن سیاسی یە ئایینی یەکان و سیاسی یە قەومی یەکان،لەخوێندنگە ومزگەوتەکان بەزۆر بەشێوەی فرێودان ڕاپێچی فێرگەکۆنەپەستی یەکان دەکرێن.
هەروەها زۆرێک لەمناڵان لەکاتى ئاوارەبوونى خانەوادە و بنەماڵەیان ئەوانیش تووشى ئازار و ئەشکەنجەى دەروونى و جەستەیی جۆراوجۆردەبنەوە تەنانەت زۆرێک لەمناڵان لە رێگاى ئاوارەیی و کۆچ کردنى خانەوادەکانیاندا دەبنە قوربانى لە ناو ئاوى دەریا و ڕووبارەکاندا دەخنکێن یاخود لەکاتى بەزاندى سنوورەکانى دەوڵەتاندا لەلایەن پۆلیس و سوپای دەوڵەتانەوە بەر دەست ڕێژى فیشەک دەدرێن و دەبنە قوربانى,هەموو ئەمانە پێچەوانەی چاڕنامەیی مافەگشتی یەکانی مناڵانە لەڕووی ئینسانی یەوە.
هەربۆیە لەپێناوی باشترکردنی ژیانی ئایندەی مناڵان گەورەکان و دایکان وباوکان لەدژی ئەو سیاسی یە کۆنەپەرستانەی کەمناڵان لەپێناو ئامانج وبەرژەوەندی یە سیاسی وئابووری وئایینی وقەومی یەکانیان بەکاردەهێنن پێویستە بێنەمەیدانی تێکۆشان بۆبنیاتنانی کۆمەڵگایەکی باشتر و سیکۆلار ودوورلەچەوسانەوەی مناڵان.
پیویستە ئەم یادە بەرزڕابگیرێت ،وێڕای پیرۆزبایی کردن و ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی چەژنی جیهانی مناڵان،لەهەمانکاتدا پێویست دەکات لەپێناوی کۆتاییهێنان بەچەوسانەوە و کۆمەڵکوژی وقوربانی مناڵان نەفرەت بکرێت لەشەڕو ئاوارەیی ونابەرابەری.
مناڵان مافى خۆیانە فێربکرێن بەپەروەردەوزانست وزانیارى سەردەم بەڵام هەرگیزناکرێت بێ بەش بکرێن لەیارى وژیانى منداڵانەیان.
ناکرێت پەلکێشى بیروباوەڕى سیاسى و ئایینى بکرێن.بەڵکوتێکەڵکردنى ئایین وسیاسەت ومناڵان تاوانەدژبەمافەکانى مناڵان.هەبوونى بێ دەنگى لەئاستى چەوسانەوەوبێ مافى مناڵان شەرمەزارى یە بۆ تەواوى مرۆڤەکانى کۆمەڵگا بەتایبەت ئارەزوومەندانى بەدیهێنانى کۆمەڵگایەکى سیکۆلاروشارەستانى وئازاد.
Leave A Reply

Your email address will not be published.