کاسترۆ مەعروف :جوتیاران فێڵیان لێ دەکرێت

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

عومەر و فەرمان

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت “جووتیاران ئاگاداری ئەوە نین کەبڕێکی زۆرپارەیان لێ دەبڕدرێت، دوای بەدوا داچونم بۆم ڕوون بۆوە ئەوەی دەوترێت بۆهەرکیلۆیەکی گەنم بڕی٨٥٠ دینار بۆجوتیاران حساب دەکرێت لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە ڕاست نیە کاتێک بەدوا داچون دەکەی لەبڕینی پارەی ئەوخصمەی لەگەنمی جوتیاران دەبڕ درێت زیادی کردوە لەجیاتی کەمبکرێتەوە بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو جیاواز ترە جوتیاران وادەزانن کە بۆهەرکیلۆیەک بڕی ٨٥٠دیناری بۆ حسابکراوە بەڵام پیچەوانەکەی ڕاسترە کەبڕەکە کەمترە لەوبڕیەی کە دەوترێت.

” کاسترۆ گوتیشی “بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەکەمان نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەکەین بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی بەپەلە بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتە چونکە پێمان وایە بەهیچ شێوازێک ڕوونکردنەوە نەدراوە بەجوتیاران کە ئەو ڕێژەیان لێ دەبڕدرێت کەبڕێکی زۆرە لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەر ئۆتۆمبیلێک بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت کە لەساڵی پاردا ئەو پارەیە وەرنەدەگیرا، بۆیە پێویستە دەست بەجێ بەدواداچون بکرێت پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنەکان لەپەرلەمانی عێراق هەوڵی جدی بدەن بۆ کەمکردنەوە ئەوخصمانەی کەدیاری کراون لەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوام بوونی بەم شێوازە دەبێتە زیانی زۆرگەورە بۆجوتیاران.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.