ئەمڕۆ خوێندنکارێکی زانکۆ دەڕفێندرێت لەلایەن هێزە ئەمنی یەکانی شاری سلێمانی دواتر لەژێر فشاری جەماوەری دا ئازاد دەکرێت !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

 

ئەمڕۆ  ٨-٦-٢٠٢٢خوێندکار  (میران حەسەن)، خوێندکاری کۆلێژی زمان، بەشی ئینگلیزی، لە پاش کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەی کۆتایی، دەیەوێت لە زانکۆ بچێتە دەرەوە، بەڵام هەر لەنێو زانکۆدا و کەمێک لەخوار کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە،دەیڕفێنن!!
بە گوێرەی زانیاری یەکان کە بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە ئەوانەی ئەم خوێندکارەیان فڕاندووە ژمارەیان پێنچ کەس بووە .
لە وکاتەدا هاوڕێ یەکی لەگەڵ دابووە  چەند خوێندکارێکیش ئاگایان لەوە بووە کە بەزۆر پەلکێشی نێو سەیارەیان کردووە.
هۆکاری ڕفاندنی ئەم خوێندکارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە  چالاک بووە وبەشداری خۆپێشاندانەکانی کردووە .
ئەم کردەوەی هێزەکانی ئەمنی شاری سلێمانی کردەوەیەکی دژە ئازادی ومافەکانی مرۆڤە.
ئەوەی شیاوی باسە دوایی ئەوەی کە لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتی فەیسبوک وبەشەکانی وەک تویتەر و کڵاپ هاوس و بەشەکانی بەشێوەیەکی فراوان گەنجان ولاوان و کەسانی ئازادیخواز ویەکسانیخواز بەیەک دەنگ ئەم کردەوەی هێزە ئەمنی یەکانی شاری سلێمانیان ڕیسواکرد ومەحکوم کرد لەژێر فشاری جەماوەری میدیایی دا(میران حەسەن) ئازاد کرا .
Leave A Reply

Your email address will not be published.