هونەرمەندی گۆرانی بێژ زوڵەیخا کێ بوو ؟ چۆن ژیا و دواتر کوژرا !!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ئەم ژنە هونەرمەندە ناوی زوڵەیخا بوو. دەنگێکی خۆش کە گۆرانی فۆلکلۆری ئەوت و تەپڵیشی لێ ئەدا.
ژیانی هونەرمەندی گۆرانی بێژ /
زوڵێخا وەلی ئیسماعیل لەساڵی ١٩٣٠ لەنزیك مەزاری شێخ باڵەك لەحاجی هۆمەران لەدایكبووەو ساڵی ١٩٥٦ شووی بە ئامۆزای خۆی كردووەو سێ‌ كچی هەبووە.
لەساڵی ١٩٦٢ بۆ جاری دووەم شووی بە حەمە مەحمود كردووەو لەو پیاوەش سێ كچ و كوڕێكی هەیە، لەساڵی ١٩٦٩ مێردەكەی كۆچی دوایی كردووە.
ئەم ژنە هونەرمەندە زیاتر  شێوەی ژیانی لە کۆچەری و کارکردن لەناو کاری ئاژەڵداری بووە .لە دوایی مردنی هاوسەرەکەیدا ژیانی زۆر ناخۆش ونالەباربووە و ناهەمواری ژیانی چەرمەسەری و لەخۆگرتنی منداڵەكانی دواتر ئەم ژنە بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە دەستی کردووە بە  گۆرانی وتن  هەرچەندە چەندین ڕێگری و گرفتی بۆ سازکراوە بەڵام ئازایانە بە ئیرادەی بەهێزەوە بەردەوام بووە لە گۆرانی گوتن .
دواتر زوڵێخا  لە شارۆچکەی  حاجیاوا‌و ڕانیە نیشتەچێ  بووە‌و .
– لەساڵانی هەشتاكاندا ئەندامی نەقابەی هونەرمەندانی كوردستان لقی سلێمانی بووە.

– سێ‌ زمانی فارسی‌و توركی و كوردی و بە شێوازێكی لێهاتوانە گۆرانی وتوە، هاوكات هەرخۆشی تەپڵ لێدەری گۆرانییەكانی خۆی بووە.
.
زوڵێخا یەکەمین ژنە هونەرمەندبووە کە بە زمانی کوردی  یەكەمجار لە ئاهەنگی جەژنی كرێكاران لەساڵی ١٩٧٤ لە سلێمانی و دوكان ئاهەنگی گێڕاوە.
لەساڵی ١٩٧٤  چۆتە ئێزگەی كوردی و ئەم گۆرانیانەی تۆماركردووە لە ڕادیۆی بەشی کوردی بەغداد لە عێراق :
(لاوكێ‌ مەمێ‌، لاوكێ‌ میوانۆ، بەستەی وە وەی زارا).
هەر لەهەمان ساڵدا چووەتە تەلەفزیۆنی كەركوك بەشی کوردی  بۆ تۆماركردنی چەند گۆرانێک لەوانە /
(لاوكی دەروێشی عەبدی، لۆركێ‌، دەنگیان دێ‌).
 ساڵی ۲۰۰٤ بەدەستی زاواکەی دەکوژرێ ،لە چوارقوڕنە دەنێژرێ .
ئەمەش گۆرانی هونەرمەند زوڵێخا
Leave A Reply

Your email address will not be published.