برایەک خوشک و زاواکەی لە هەولێر دەکوژێت

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

عومەر چاوشین، فەرمان چۆمانی/

 

سپێدەی ئەمرۆ 2022/6/30 لە شاری هەولێر لە روداوێکدا ژنێک و هاوسەرەکەی لەلایەن برایەکیەوە کوژران،

بەرێوبەری پۆلیسی هەلێریش دەڵێت: هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە رایگەیاند” لە گەڕەکی (سەلاح الدین) شاری هەولێر دوو کەس کە هاوسەری یەکترن بەناوەکانی (زەکەریا ) و (سومەیە) کوژراون و دەرکەوتوە کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە و هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە” باوکی پیاوە کوژراوەکەش بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە “کوڕەکەم ئەو کچەی خۆشویستووە و دوای ماوەیەکی زۆر ڕێککەوتین و سێ کچمان لەبەرامبەر سومەیە پێدان، بەڵام ئەمڕۆ هەردووکیان کوشتن.

 

بەپێی زانیاریەکان برای ئەو کچە تەلەفۆنی بۆ خوشکەکەی کردووە وپێی گووتووە وەرە میرات دابەش دەکەین و دوای چونیان هەردووکی کوشتوون. لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو لە هەولێر 3 پیاو و ژنێک کوژراون، لەمساڵیشدا هەر لە هەولێر 8 ئافرەت کوژراو.

Leave A Reply

Your email address will not be published.