هاوڕێ کریم احمد ڕابەر تێکۆشەرێکی ڕاستگۆی کۆمۆنیست و مرۆڤ دۆست بوو

0
هەمیشە یادی بەرز و بەڕێزە ، هەرگیز لەیاد ناچێت و هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە بیروباوەڕو کردەوە جوان و مرۆڤایەتی یەکانی ،خوێندنەوەی کتێب و بیروڕاکانی هاندەرێکی بەهێزە بۆ تێکۆ شەرانی ڕێگای هێنانەدی سۆسیالیزم و کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەرابەر.
زۆر ئاساییە لە هەر جێگەیەک کە شیاوبێت مافی خۆیەتی وەک مرۆڤ کە ئامادەکاری و مراسیمی ماڵ ئاوای بۆ ساز بکرێت .
مزگەوتیش شوێنێکی گشتی یە لەسەر هیچ کەسێک تاپۆنییە ، لەسەر دەرگایی هیچ مزکەوتێک نەنووسراوە هاتنە ژوورەوە بۆ فڵان خاوەن بیروباوەڕ قەدەغەیە یان بێدین قەدەغەیە !!
کەوایەمافی هەموو کەسێکە کە بچێ یان نەچێ .ئەوانەی ئەو جۆرە ململانێیانە دەکەن خزمەت بە سیستەمی چەوسێنەروکۆنەخواز دەکەن لەبەرئەوەی ڕاستەوخۆ شێواندن و دابەشکاری ڕێڕەوی تێکۆشانەلەدژی دزی وگەندەڵی وچەوسانەوە کەزۆرینەی خەڵک ئامانجێتی .
بەشێک لەمەلاکان کە لەپێناو بەرژەوەندی ماددی خۆیان زۆر کۆنەپەرستانە دژایەتی ماف وئازادی یەکان دەکەن .
خودی دەسەڵات هەمیشە بەرنامە و سیناریۆی خۆی ساز دەکات پێشتر زۆرێک لەکەسەکان بەجۆری ڕاهێنانی ناڕاستەوخۆی پەروەردەیی ئاراستە دەکات پارە و شوێنیان بۆدابین دەکات لەژێرناوی جیاوازدا .بەشێک لەبۆنەکان و ڕۆژە تایبەتەکانی گشتی و کەسایەتی یەکان ئاراستە دەکات بۆئەوەی بکەونە بانگەشەی خۆیان .
هەرئەمەش وادەکات زۆر جار مەلایەک یان گەنجێک یان نووسەرێک یان کەسایەتێک یان کەسێک دەبێتە جێگای هێنانەدی ئامانجی دیاری کراو بەشێوازێکی کوت و پڕ دەردەکەوێت لەسۆشیال میدیا و بڵاوکراوەکانی کۆمەڵگا قسەی لەبارەوە دەکرێت کە لەئەساسدا قسەکان وبیروباوەڕی خستویەتی یە ڕوو هیچ سوودێکی بۆکۆمەڵگا بەگشتی نییە بەڵام زۆر ترین کەس دەی بیستێت و پێی دەگات و پێوە سەرقاڵ دەبێت. ئەمەش وادەکات تەرکیز لابچێت بۆ ماوەیەک لەسەر کێشەکانی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەبوونی هەژاری و بێکاری وبرسێتی کۆمەڵگاکەی .
خودی ئەو مەلا و ئەوکەسانە کە تێکەڵ کێشی ئەو سیناریۆنە دەبن ڕۆژێک لەڕوژان بەکردار بەرگرییان لەماف و ژیانێکی باشتر بۆخەڵک نەکردووە،بەڵام لوت دەژنە هەموو شتێک ،لەسەر هەموو بابەتێک قسەدەکەن زانستی ،ڕۆشنبیری ،کۆمەڵایەتی ،مێژوویی ،کەلتوری و فەرهەنگی بەبێ ئەوەی زانیاری یان هەبێت ، قسەدەکەن و قسەکەیان دەبێتە بابەتی سۆشیال میدیا ئەمەیە سیناریوێ سازی .
دەرئەنجام :مێژوویی تێکۆشان و ژیانی هاوڕێ کریم احمد لێوان لێوە لەبەرگریکردن مرۆڤایەتی و لەئازادی و بەرابەری ویەکسانی هەرگیزاو هەرگیز لێڵ ناکرێت بەڵام بەجوانی وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەمێنێتەوە بەزیندوویی.
بەرزو بەڕێزە یادی ئەم ڕابەرە ?
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
Leave A Reply

Your email address will not be published.