راگەیەنراوێک لە تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینانەوە:

0
دۆخی سزادراوانی مانگرتوی شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت
بۆ رای گشتی ..
بۆ لایەنە پەیوەنددارەکان..
بۆ یۆنامی ..
بۆ کونسلگەری و نێردە دیپلۆماتیەکان ..
باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت لە نێوانیان دا نێچیرڤان بدیع جگە لە خوێن بەربوون هەردوو چاوەکانی کەم بینا بوە و ژانیێکی زۆریشی لە هەردوو گورچیلەکانیشی هەیە، هەروەها کۆڤان تاريق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بووە باری تەندروستی تێکچوە و ئەمجەد یوسفیش ڤایرۆسی جگەر و بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچوە.
هەروەها ژمارەیەکی تریش لە مانگرتوان کە بە هەمان ماددەی سزادراوانی بادینان لە چاکسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە، داوا دەکەین بەهانایانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە.
هەروەها ئەمڕۆ 13 کەسی تر لە ئاسایشی گشتی هەولێر لە نێویاندا هەریەک لە سەدرەدین سلێمان و شەوکەت شەرەفانی و ئەکرم ئامێدی مانیان گرتوە بەهۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.