شورایی هاوپشتیی خەڵکی کوردستان:: سوپاس و پیرۆزبایی ئاراستەی تێکۆشەرانی ئازادیخوازدەکات
ئێمەوەکو هاوڕێ یانی شورایی هاوپشتیی خەڵکی کوردستان زۆر سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەر یەکە لەو هاوڕێ ئازادیخوازانەی بەشداربوون لە کەمپینی واژۆ (ئیمزا) کردن لە دژی دیپۆرتکردنەوە و بەزۆر ناردنەوەی هەریەکە لە بەڕێزان (( سمکۆ بنفشی علی و (کۆسەڵان )بهنا محمد عزیز )) بۆژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران .
ئەم کەمپیەنە لە١٦ تشرینی دووهەم -٢٠٢١ ئەنجام درا .
کە ماوەی چەندین مانگ هەریەکەیان بە تۆمەتی جیاواز زیندانی کرابوون ، یەکێک لە تۆمەتەکان کاری جاسوسی بوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە لەپەیج و سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوکردبۆوە بەڵام خۆشبەختانە هیچ جۆرە تۆمەتێکیان لەسەر ئەو دوو هاوڕێ ساغ نەبۆتەوە پێش مانگێک سمکۆ بنەفشی لەلایەن دادگایی هەرێمی کوردستان بێ تاوانی لەسەر ساغ بۆوە و ئازاد کرا هەروەها ماوەی چەندڕۆژێکە کۆسەڵانیش لەلایەن دادگایی هەرێمی کوردستانەوە ئازاد کرا .
خۆش بەختانە ئەو دوو هاوڕێ ئازادکران ئازادییان پیرۆزبێت هیوایی سەرکەوتنیان لەژیان بۆ دەخوازین ، هەروەها زۆر سوپاسی هەریەکە لەو حیزب و ڕێکخراو و چالاکوان و هاوڕێیانەش دەکەین کە بەشداربوون لەو تێکۆشانە مەدەنییە. سەرکەوتووبێت تێکۆشانی یەکگرتووانە بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی .
شورایی هاوپشتیی خەڵکی کوردستان
١٣-٨-٢٠٢٢
دهست خوش