ێگەی پەرلەمان لە سیستمی حكوومەتی دڵخوازی ئێوەدا چییە؟ ئایا سەرۆک کەسی یەکەمی ئەو وڵاتەیە یان سەرۆک وەزیران؟

0

فاتح بەهرامی:

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

پەرلەمان لە سیستمی حکومەتی ئێمەدا جێگەی نییە. پەرلەمان تەنانەت باشترین جۆریش وەک وڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداری ئامرازێک نییە بۆ ئەوەی خەڵک بەشداری لە دەسەڵاتدا بکەن. پشكی بەشداریی خەڵك لە سیستمە پەرلەمانییەكاندا هەمان شتە كە چوار ساڵ جارێك یەک جار دەنگ بدەن. لەم چوار ساڵەدا، تا هەڵبژاردنی داهاتوو، دەنگدەر ناتوانێت نوێنەرەکانی بگۆڕێت، کەس پرسیاری لێ ناکات و گوێی لێ ناگرێت، هیچ ڕۆڵێکی لە پەسەندکردن و ڕەتکردنەوەی یاساکاندا نییە، ئەگەر هەر ناڕەزایەتییەکی هەبێت،دەستی بەهیچ شوێنێک ناگات. بۆیە ڕۆڵ و بەشداریی خەڵک لە حکومەتدا دیارە و پرۆسەی هەڵبژاردن تەنها ئامرازێکە بۆ بەدەستهێنانی شەرعییەتی دەسەڵاتدارێتی و حکومەتە.

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەم بەدەستهێنانی شەرعیەت بۆچی پێویستە و تایبەتمەندییەکانی چین؟ یەکێک لە درۆ گەورەکانی تیۆریسێنان و وتەبێژانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری پەیوەندی بە ڕۆڵ و پێگەی حکومەتەوە هەیە. ئەو وێنەیەی کە لە حکومەت دەدرێت بەدەستەوە ئەوەیە کە حکومەت ئۆرگانێکی جەوهەرییە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا، کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە گشتیەکان دەکات و دەیپارێزێت و سەربەخۆیە لە چینە کۆمەڵایەتییەکان و بەرژەوەندییەکانیان. لەسەر بنەمای ئەم وێنە درۆینەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خەڵک لە هەڵبژاردنێکدا حکومەتی خوازراوی زۆرینەی کۆمەڵگا هەڵدەبژێرێت، و شەرعیەتی پێدەبەخشێت.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە حکومەت نوێنەری چینی سەرمایەداری و ئامرازی کۆنترۆڵکردنی جەماوەری خەڵکی ژێر چەوسانەوە و دەزگا سەرکوتگەرەکان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بۆرژوازییە. پێش هەڵبژاردن و پەرلەمان، هێزە چەکدارەکانی بۆرژوازی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی چینی دەسەڵاتدار و حکومەت بوونیان هەیە و ئامادەن بۆ تەقەکردن. شانبەشانی ئەم هێزە چەکدارە یاسای تاوانکاری هەیە بۆ بەرگریکردن لە دەسەڵاتی ئەم چینە و بەرگریکردن لە وێنەی ئەو لە کۆمەڵگادا، هەروەها دادگا و زیندانەکانیشیان هەیە بۆ دەستەبەرکردن و جێبەجێکردنی ئەمانە. ئێستا ڕۆڵی هەڵبژاردن ئەوەیە کە یەکێک لە ڕەوتەکانی ناو ئۆردوگای بۆرژوازی بهێنرێت بۆ ئەوەی لە قۆناغێکی دیاریکراودا کار بۆ بەڕێوەبردنی ئەم سیستەمە بکات. بۆیە سەرەڕای هات وهاواری بۆرژوازی سەبارەت بە حکومەت، پەرلەمان و هەڵبژاردن ناتوانن سروشتی چینایەتی حکومەت بشارنەوە. لە هیچ کام لەو وڵاتانەی سیستمی پەرلەمانییان هەیە، خەڵک لە ڕێگەی دەریچەی پەرلەمانەوە نەیتوانیوە بچوکترین کاریگەرییان لەسەر سیاسەت و کردەوەی حکومەتەکان هەبێت.

جگە لەم خاڵە گشتییانە، لە ئەمریکا و ئەوروپای ڕۆژئاوا کە بۆرژوازی شانازی بە دیموکراسییەکەیەوە دەکات، پەرلەمان دۆخی باش نییە. خەڵک لەدەست دەست کردنی دەسەڵاتی نێوان دوو سێ حیزب لەم وڵاتانەدا بێزار بووە و قەیرانی ئابوری و بێ توانای سەرمایەداری لە وەڵامدانەوەی کێشەکانی خەڵک قەیرانی بەرەو پەرلەمانەکان بردووە.

سه باره ت به به شی دووه می پرسیاره كه ، سه رۆك کۆمار و سه رۆك وه زیران به شێكن له سیستمی حكومه تی په رله مانی بۆرژوازیین، یه كێكیان یان هه ردووكیان له سه رۆكی حكوومه تدان. بەڵام لەو سیستمی حکومەتیە جێ مەبەستی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری جۆرێکە لە حکومەتی شورایی. دابەشكردنی كار

لە حكومەتی شورایدا چییە و چۆن بەرپرسیارێتییەكان لە شوراكاندا دابەش دەكرێت یان كەسێكی وەك سەرۆك وەزیران لە سەرۆكیایەتی شورایی سەرتاسەریدا هەیە یان نا، ئەمانە هەموو ئەو پرسانەن كە خودی شوراكان بڕیاری لەسەر دەدەن وە کاروباری شوراکان دەبێت. هەندێک خاڵ کە دەتوانرێت لەمەودوا وەک بنەمای گشتی بگوترێ بریتین لە:

١- مومارەسەی دەسەڵاتدارێتی لەسەر ئاستە لۆكاڵی و سەرتاسەریە جیاوازەكان لەلایەن خودی شوراكانی خەڵکەوە ئەنجام دەدرێت، شوراكان هەم وەك یاسادانەر و هەم وەك جێبەجێكاری یاسا كاردەكەن.

 

٢- باڵاترین ده‌زگای حكومه‌تی وڵات بریتییه‌ له‌ كۆنگره‌ی سەرتاسەری شوراکانی خەڵک.

 

٣- ئەو کەسانەی کە لەلایەن خەڵکەوە وەک نوێنەری خۆیان یان بۆ پلەو و پۆستێکی دیاریکراو لە شوراکاندا هەڵیانبژاردووە، هەرکاتێک دەنگدەران بیانەوێت دەتوانن لەکارەکانیان دووریان بخەنەوە.

 

٤- هه‌ر كه‌سێك كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵ زیاتر بێت به‌ ئه‌ندامی ده‌نگده‌ری شورای ناوچه‌كه‌ی داده‌نرێت و مافی خۆپاڵاوتنی هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسیارتیەکانی شوراکانی خۆجێی و پۆسته‌كان یان نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵا.

لەمانەوە ئاسانە تێبگەین کە تەنیا لەم سیستەمە دەسەڵاتدارێتیەدایە کە بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی ئیرادەی خەڵک و بەشداری خەڵک لە بابەتی حوکمڕانیدا دەبێتە پراکتیکی. بۆرژوازی کە ناتوانێت بەرگری لە دیموکراسی نوێنەرایەتی خۆی بکات لە بەرامبەر سیستەمی شورادا، تووشی وەهم دەبێت و پەنا بۆ ئەوە دەبات کە سیستەمی شورایی ئاژاوە دروست دەکات و خەڵک ناتوانن ڕۆژانە کۆببنەوە و بڕیار بدەن.

 

لە وەڵامی ئەمانەدا تەنها دەبێ بڵێین کە پێویستە چەک و دادگا و زیندان و ئەشکەنجەدانەکانتان بپێچنەوە، کە پێویستە بۆ پاراستنی سیستەمی ئێستا، و بۆ ماوەیەک ددان بە جەرگی خۆتاندا بنێن، و ئەم ئامرازانە بەکارمەهێنن لە تاوان، و با خەڵک بە شوراکان وڵات بەڕێوە ببات، ئەنجامی “ئاژاوە” و بڕیاری ڕۆژانە ببینە. سروشتییە بۆرژوازی بە زمانێکی خۆش ئەم ئامۆژگارییە قبوڵ ناکات و دەبێ بە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیەوە لە سەر ڕێی مرۆڤایەتی ڕابماڵرێن.

بەڵام چ شتێک گەرەنتی ئەوە دەکات کە حکومەتی شورایی بە پێوە بمێنێتەوە و ڕووبەڕووی هەمان کێشەی حکومەتەکانی دیکە نەبێتەوە؟ بەڕای من لێرەدا دوو فاکتەری سەرەکی ڕۆڵیان هەیە. یەکەم: لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم حکومەتەوە ئەوە خەڵک خۆیانن کە هەم یاسا دەردەکەن و هەم جێبەجێی دەکەن. ڕوونە کە خەڵک یاسا و بڕیار بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەرناکەن.

دیارە ئەو خەڵکەی کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەگرتووە و ژیان و خۆشگوزەرانی خۆیان و منداڵەکانیان و هاوشێوەکانیان بۆ ئەوان گرنگن، ئامادە نین ڕۆڵی خۆیان لەم حکومەتەدا لەدەست بدەن یان بە هەر نرخێک بێت زیان بەم حکومەتە بگەیەنن .

خاڵی دووەم و زۆر گرنگە کە لە ڕاستیدا بناغەی یەکەمیانی پێوە بەستراوەتەوە، پەیوەندییە ئابوورییەکانە. ئێمە باسی حکومەتی کرێکاری دەکەین، واتە حکومەتێک کە تیایدا ئچەوسانەوەی مرۆڤ هەڵدەوەشێتەوە و لەم پەیوەندییەدا سیستمی سورایی دادە مەزرێت. بە واتایەکی تر کاری کرێ هەڵوەشاوەتەوە و خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەم نەماوە و هەموو زەوی و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بوونەتە موڵکی بەکۆمەڵی کۆمەڵگا (نەک حکومەت).

لەم جۆرە پەیوەندییانەدا کە هیچ ئیستغلالکردنێک نییە و کاتێک ئامانجی بەرهەمهێنان دابینکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤە لەبری قازانج بێت، ئەوا بەرژەوەندی تاک و کۆمەڵگا بەیەکەوە دەبەسترێتەوە و بناغە کولتوورییەکانی کۆمەڵگا بە ئاراستەی دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئینسانی دەگۆڕدرێن.

 

لە وەها دۆخێکدا کۆمەڵگا بە تەواوی توانایەوە تێدەکۆشێت بۆ پاراستن و لەسەرپێ مانەوەی ئەو پەیوەندیانەی کە بۆ یەکەمجار بەختەوەری و خۆشگوزەرانی و ئازادی مرۆڤەکان وەک ئامانجی خۆی دادەنێت و بە توندی دەوەستێتەوە.

دەبێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ بۆرژوازی و وتەبێژەکانی دەیکەن لە دژی کۆمۆنیزم و دژی سیستەمی سورایی وەک بەشداری ڕاستەوخۆی خەڵک لە بابەتی حوکمڕانیدا تەنیا ڕێگریکردنە لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی نوێ لەسەر بنەمای نکۆڵیکردنی لە بناغەی پەیوەندییەکانی سەرمایەدارییە

١٤\٨\٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.