کوشتنی گەنجێک لە شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە!!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی \سلێمانی 

ئێوارەی ئەمڕۆ،هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی  تەقە لەگەنجێک دەکەن کە  کوڕی بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سلێمانی یە  بەناوی ئەحمەد شەوکەت ، بەگوێرەی زانیارییەکان کەبڵاوکراوەتەوە لەلایەن ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ  ئەو گەنجە  دوای ڕفاندنی بە برینداری دەبرێتە نەخۆشخانە دواتر گیانی لەدەستداوە.
هەروەها هاوکات، دوای ئەوەی تەرمی ئەو گەنجە رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە، ئاسایشی سلێمانی هەڕەشەش لە کەسوکاری گەنجەکە دەکەن تا بێدەنگ بن و باس لە کوشتنی کوڕەکەیان نەکەن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.