ئازادی ژیان لەگرەوی ژیانی ئازاددایە!

0

دەربارەی کۆماری ئیسلامی و هەوڵی تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی

حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی بۆکوردی:کاوە عومەر

خۆشبەختانە سەلمان ڕوشدی لە هەوڵی تیرۆر رزگاری بوو، بەڵام ئەمە لە دڕندەیی و قێزەونی ئەم تاوانە کەم ناکاتەوە.

هێرشێک بە مەبەستی کوشتنی نووسەرێک بە “تاوان”ی نووسینی ڕۆمانێک، لەلایەن هەر بزووتنەوەیەکەوە بێت، هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر ئازادی و بیرکردنەوەی ئازاد و مرۆڤایەتی، کە پێویستە هەموو حکومەت و دامەزراوە و کەسێک کە ئیدیعای بەرگری لە ئازادی ڕادەربيین و مافە مەدەنیەکان دەکات بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و بێچەندوچون ئیدانە بکرێت.

تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ حكوومه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی رۆژئاوا ئه‌م تاوانه‌یان ئیدانه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌س نییه‌. لە ڕاستیدا پێویستە لە دژی ئەم تاوانە و ئەنجامدەران و فەرمانەکەی بوەستین. بکوژەکە کۆماری ئیسلامییە.

 

بە گوێرەی ئاژانسەکان، هێرشبەرەکە ئیسلامییەکی لوبنانییە و بە ڕەچەڵەک ئەمریکییە بە ناوی هادی مەتار و لایەنگری حزبوڵا و سوپای پاسدارانە و لەگەڵ سوپای قودس لە پەیوەندیدا بووە. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوایه‌ ئەوە لە به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی له‌ هێرش بۆسەر سه‌لمان ڕوشدی که‌م نه‌ده‌بووه‌وه‌. هەوڵی تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی تاوانێکی دەوڵەتیە نەک کردەوەیەکی تاکەکەسی. ئەندازیار و هاندەر و لایەنگری ئەم تاوانە کۆماری ئیسلامییە، واتە حکوومەتێک کە هێشتا لە دەسەڵاتدایە. وە ئەمەش وەک تەقەکردنەکەی ئەم حکومەتە لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر، لە مێژووی جیهانی مۆدێرندا بێ وێنەیە.

 

خومەینی سی و چوار ساڵ لەمەوبەر فەتوای کوشتنی سەلمان ڕوشدی دەرکرد و هەژدە ساڵ لەمەوبەریش خامنەیی ئەم بڕیارەی بە نەگۆڕ ناوبرد. لەم ماوەیەدا دامودەزگا پێوەندیدارەکانی حکوومەت، وەک دەزگای 15 خورداد، ئاژانسی هەواڵی فارس، و “دیجیتاڵ میدیای شۆڕشی ئیسلامی“، جگە لە ورووژاندنی ئاشکرا و هاندانی “موسڵمانانی جیهان” بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، پاداشتێکی نزیکەی ٤ ملیۆن دۆلاریان بۆ بکوژی سەلمان ڕوشدی داناوە.

 

وە میدیاکانی حکومەت و ئیمام جومعەکان و “سەرکردە حکومیەکانی دیکە چەندین جار باسیان لە پێویستی کوشتنی “سەلمان ڕوشدی” لادەر کردووە. ئەم پشتگیرییە ئاشکرایە تەنانەت لە دوای هێرشی سەر سەلمان ڕوشدیش بەردەوامە.

 

کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بە فەرمی هەڵوێستی نەبووە، بەڵام میدیاکانی حکوومەت، ڕۆژنامەکانی وەک ئێران، جام جەم، جەوان، کەیهان، پێشوازییان لەم تاوانە کردووە. ڕۆژنامەی کەیهان کە لە ڕاستیدا تریبۆنی خامنەییە، بە ڕوونی نووسیویەتی کە دەبێ دەستی هێرشبەرەکەی سەلمان ڕوشدی “کە بە چەقۆ قوڕگی دوژمنی خودای دڕاند” ماچ بکرێت.

 

ئەم جۆرە لێدوانانە لە ڕاستیدا گوزارشت لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی دەکەن. تەنانەت کەسێکی وەک عەتاوڵڵا موحەجەرانی، یەکێک لە کەسایەتییەکانی “دو خوردادی” و وەزیری پێشووی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی کە لە لەندەن دەژی، کتێبێکی نووسیوە بۆ بەرگریکردن و ڕوونکردنەوەی فەتوای خومەینی، کە چەندین جار لە ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکراوەتەوەلە ئێران.

 

هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ به‌رپرسانی پێشووی كۆماری ئیسلامی كه‌ له‌ وڵاتانی رۆژئاوا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ و له‌ میدیاكاندا وه‌ك ئه‌كادیمیك ده‌رده‌كه‌ون، به‌رده‌وام به‌رگرییان له‌ فه‌توای خومه‌ینی كردووه‌. محەممەد جەعفەر مەحەلاتی، مامۆستای کۆلێژی ئۆبەرلین لە ولایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا یەکێکە لەو جۆرە ئەکادیمییانەیە. ئەم ڕاستیانە بەو مانایەیە کە، بە پێچەوانەی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و گرووپە ئیسلامییە هاوشێوەکانیەوە، لێرە بە فەرمی و بە ئاشکرا دەوڵەتێک و حکومەتێک کە هێشتا لە دەسەڵاتدایە، نەخشەداڕێژەرو زەمینەخۆشکەر و پشتیوان و هاندەری کوشتنی نووسەرێکە.

 

کۆماری ئیسلامی لە ماوەی حوکمڕانی دۆزەخی خۆیدا تاوانی کەمی نەکردوە. لە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ، تا تەقەکردن لە خەڵکی ناڕازی، تا بە زنجیر کوشتن، تا تەقەکردن لە فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر، تا تیرۆرکردنی نەیاران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، تا قامچی لێدان و بەردبارانکردن و بڕینی ئەندامەکانی جەستە.

 

ئەمانە بەشێکن لە کەیسی ئەستوور و تاریکی فەرمانڕەوا. بەڵام پشتیوانی و هاندانی فەرمی و جەماوەری بۆ کوشتنی نووسەرێک لەسەر “تاوان”ی نووسینی ڕۆمان، ئاستێکی نوێی تاوانی دەوڵەتە. ئەمە تاوانێکە لەسەر ئاستی تەقەکردن لە فڕۆکە لەڕووی قێزەونی و بێڕێزییەوە. وە پێویستە بە ناڕەزایەتی دەنگدانەوەی جیهان وەڵام بدرێتەوە، لە نووسەران و کەسایەتییە ئەدەبی و هونەرییەکانەوە تا ناڕەزایی لایەنە سیاسییەکان و حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.

 

لە کاردانەوە بە تیرۆری سەلمان رۆرشیدی، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی ئەوەدان کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بە جۆرێک هۆکاری ئەوە دەگەڕێننەوە بۆ پیلانگێڕی هێزەکانی دژبەری دانوستان و ڕێککەوتنی نەخشە ڕێگای کاری هاوبەشی هەمەلایەنە(برجام). بەڵام ئەمە جگە لە بەرگێکی دیپلۆماسی و هەڵوێستێکی بەتاڵ هیچی تر نییە. تەنانەت ئەگەر فەتوا و خەڵاتەکان و هتد لەبەرچاو نەگرین، پشتگیری و دەربڕینی خۆشبەختی حکومەت و میدیای نیمچەحکومی بۆ تاوانێکی لەو شێوەیە لە وڵاتێکدا بەسە بۆ ئیدانەکردنی حکومەتی هەریەکەیان.

 

بۆ ساتێک بیهێنە بەرچاوت ئەگەر بۆ نموونە ڕۆژنامەی گاردیان، لۆمۆند یان واشنتۆن پۆست هەڵوێستێکی هاوشێوەی ڕۆژنامەی کیهان بگرنەبەر، ڕووبەڕووی چ جۆرە کاردانەوەیەک دەبنەوە لەلایەن حکومەت و خەڵکی ئەو وڵاتانەوە. “میانڕەوی” دیپلۆماسی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی تیرۆری سەلمان

ڕوشدی دۆسیەی تاوانەکانی حکوومەت قورستر دەکات نەک سووککردنی.

ئێستا کە هەوڵی تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوە، پێویستە جارێکی دیکە دۆسیەی تاوانەکانی ئەم حکومەتە لەبەردەم جیهاندا بکرێتەوە، جۆلان ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە نەک تەنها بەشدارییان لە تاوانەکانی حکومەتدا کردووە لە ماوەی “قۆناغی زێڕینی“دا خومەینی” و حکومەتەکانی دوای ئەو، بەڵام هەروەها تا ئەمڕۆش بەرگری لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن. حكومەتە نەخشەداڕێژەرەکەی هەوڵی تیرۆركردنی سەلمان ڕوشدی پێویستە لە جیهاندا بایكۆت بكرێت و رەتبكرێتەوە و گۆشەگیر بكرێت و بەرپرسەكانیشی بە تاوانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار بكرێن، تاوانی بە ئەنقەست كوشتنی سەرنشینانی فڕۆكە، تاوانەكە لە کوشتنی خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی ئێران، و تاوانی کوشتنی زنجیرەی نووسەران و هونەرمەندانە ئێران و بۆ تاوانی تیرۆرکردنی نەیاران لە ئێران و جیهان و دواجاریش بۆ تاوانی نەخشەداڕێژان و هەوڵدان بۆ کوشتنی نووسەرێک.

 

تیرۆرکردنی سەلمان ڕوشدی تیرۆرکردنی ئازادی قسەکردن و قەڵەمە. پزیشکان ژیانی سەلمان ڕوشدییان رزگار کرد و ئێستا نۆرەی مرۆڤایەتی شارستانییە کە بۆ بەرگریکردن لە ژیانی ئازادی بوەستنەوە. ئازادی ژیان لە گرەوی ژیانی ئازاددایە.

٢٤ی مردادی ١٤٠١، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.