بازرگانی کردن و کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان کۆمەڵگە بەرەوهەڵدێردەبات

0

تادەچێت بارودۆخی ژنان خراپ دەبێت،کۆمەڵکوژی وتوندو تیژی بەرامبەر ژنان بەناو و بیانووی جیاواز ونامووسەوە ڕووی لەزیاد بوون کردوە،ئەوکۆمەڵکوژیانەی لەم هەرێمەدا کەدژی ژنان بەڕێوەدەچێت هەمان ئەوئەقڵیەتەیە کەلەشەنگال وشوێنەکانی تر داعش بەدڕندەترین شێوە کردیەسەرژنی کورد،بەتایبەت کوشتنی ئەوژنەگەنجانەی لەسەرەتای ساڵی نوێی 2021لە کەمپەکانی سەربەپارێزگای دهۆک بەبیانووی ئەوەی خۆ کوژی بوە ژنان دەکوژن،وە ئەوکوشتنە بەکۆمەڵانەی کەباوک کچەکانی خۆی دەکوژێت،وبراخووشکەکانی خۆی دەکوژێت،هەرلەبەرئەمە بەشێک لەژنان لەشاری سلێمانی کوردستان -عێراق هەستان بە ئەنجامدانی کەپینێک لەدژی توندوتیژی وکوشتنی ژنان. 

یەکێک لەهەڵسوڕاوانی ئەو کەمپینە بەڕێز (کەژاڵ عبدلقادر) بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاند :ئێمە کەمپینێکمان راگەیاندووە لە٥/١٠/٢٠٢٠ بەناوی کەمپینی یەک ریزی ژنان دژی توندوتیژی وداگیرکاری کۆمەلک ژنی ئایدیا جیاواز بەھەموو دەنگ ورەنگێک.هەر بۆئەومەبەستەش دوێنێ کۆنگرەی رۆژنامەوانی بوو بەیاننامەیەکمان خوێندەوەو ئەو داواکاری وبەیاننامەیە ئەیدەینە پەرلەمان ووەزارەتە پەیوەندی دارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.ئەمەی خوارەوە  بەیاننامەی کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی وداگیرکاری.

بۆخەڵکی باشوری کوردستان ولایەنە پەیوەندیدارەکان،ڕۆشنبیران،هونەرمەندان،چالاکوانان وژنان بەگشتی.
بازرگانی کردن و کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان کۆمەڵگە بەرەوهەڵدێردەبات. تادەچێت بارودۆخی ژنان خراپ دەبێت،کۆمەڵکوژی وتوندو تیژی بەرامبەر ژنان بەناو و بیانووی جیاواز ونامووسەوە ڕووی لەزیاد بوون کردوە،ئەوکۆمەڵکوژیانەی لەم هەرێمەدا کەدژی ژنان بەڕێوەدەچێت هەمان ئەوئەقڵیەتەیە کەلەشەنگال وشوێنەکانی تر داعش بەدڕندەترین شێوە کردیەسەرژنی کورد،بەتایبەت کوشتنی ئەوژنەگەنجانەی لەسەرەتای ساڵی نوێی 2021لە کەمپەکانی سەربەپارێزگای دهۆک بەبیانووی ئەوەی خۆ کوژی بوە ژنان دەکوژن،وە ئەوکوشتنە بەکۆمەڵانەی کەباوک کچەکانی خۆی دەکوژێت،وبراخووشکەکانی خۆی دەکوژێت، کەهۆکاری سەرەکی بێ پەروەردەییە لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەت وکەمتەرخەمیان وە،تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وبە خراپ کارهێنانی تەکنەلۆژیابەبێ سنور. تیڤیەکان وئەودرامایانەی کەوەکو شەڕی تایبەت خراونەتە ناوخێزانەوە بۆپەرتبوونی خێزان وتاکی کۆمەڵگە کەفاتکەری سەرەکین بۆپەرتەوازەوتێکدانی کۆمەڵگە، بەدەرلەڕووە ئابوریەکەی کەداگیرکەران کاری جدیان کردوەبۆ هەمووئەوجومگانە کەڕەوشی سیاسی،کۆمەڵاتی وئابوری خەڵکیان وێران کردوە. یانەشەوانەکانیش لایەکی تری تێکدانی کۆمەڵگەوخێزانە کەترسناکترین فاکتەرە بۆداڕمانوپەرتبوون،وخێزان هەڵدەوەشێت وجیابوونەوەی هاوژینەکان زیاد دەبێت وژن ومناڵ قوربانی سەرەکین، لەوڕەوشە ئابووریە نالەبارەی ڕووبەڕووی خەڵک بۆتەوەکەبژێوی وگوزەرانی خەڵک وێران کردوە. لەلایەکی تریش داگیرکاری وبۆمببارانی گوندەکان لەلایەن دەوڵەتی تورک وشەهیدکردن وبریندارکرنی ژن ومناڵ،وماڵاتی گوندنشینان کەدەستەڵات لێی بێدەنگە، پێویستە پارت ولایەنە سیاسیەکان، وهونەرمەندان،ڕۆشنبیران،ماۆستایان وچالاکوانان هەوڵی جدی بدەن بۆ یەکێتی نەتەوەی ویەکڕیزی نەک خزمەت کردنی داگیرکەران لەلایەن هەندێ بنەماڵەو حیزبەوە چونکە ئیتر دایکان توانای لەدەستدانی ڕۆڵەکانیان نەماوە و پێویستە ئەو لەشکرکێشی وداگیرکاریە قبوڵ نەکرێت،وە تێبکۆشین بۆ یەکێتی نەتەوەیی وپارستنی ئەم هەرێمە چونکە داگیرکەران بەپاساوی بێ بنەماو ناڕەوا داگیرکاری دەکەن لەسەر خاک وهزری خەڵک وەئەوپلانگێڕیەی لەسەرشنگال هەیەبۆداگیرکردن وکۆمەڵکوژیەکی ترجێگای مەترسیەومایەی قبوڵکردن نیە،وکەمپینەکەمان هەمووئەوانەشەرمەزاردەکات و بانگەوازی یەکڕیزی دەکەین وە تێدەکۆشێت لەوپێناوەدا. وەشەرمەزاری هەموودەستدرێژی،کۆمەڵکوژی،بازرگانی وکڕین وفرۆشتنی ژنان دەکەین. وەکو ئاشکرایە لەڕۆژئاڤای کوردستان کۆمەڵکوژی وسەربڕینی دووژنی عەرەب لەلایەن چەتەکانەوە بۆئەوەی ناکۆکی وشەڕلەنێوان کورددا دروست بکەن،ودەستدرێژی هەیەلەلایەن چەتەکانەوەبۆسەرژنان بۆئەوەی بەشدارنەبن لەخۆسەری ڕۆژئاڤای کوردستان .وەلەباکوری کوردستان بەهەمان شێوە گرتن ودەستدرێژی وکوشتن وڕووتکردنەوەی ژنانی ناوزیندان وستەمەکان سنوری تێپەڕاندوە،سیاسەتی قڕکردن بەردەوامە، لەڕۆژهەڵاتی کوردستانیش گرتن ولەسێدارەدانی ژنان ولاوان وهەمان دەستدرێژی هەیە وبەشێوەیەکی بەرچاو ژنان زیندانی دەکەن بۆئەوەی دەنگی ئازادی کپ بکەن وترس وتۆقان بکەنەدڵومێشکی ژنانەوە بۆئەوەی تێنەکۆشن بۆمافەکانیان. بەگشتی بەرامبەر ژنان یەک ئەقڵ ویەک هزرە لەبەرئەوەش وەکو (کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی وداگیرکاری)داوا دەکەین کەبەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی ژنان ببسترێ چونکە ژنان لەهەرکوێ بین ئازارمان یەکەو لەهەر بارو دۆخێکدا ژنان قوربانی سەرەکین بۆیە ئەبێ یەکڕیزبین لەوپێناوەدا تێبکۆشین چونکە ژنان ئەتوانن ببنەهەوێنی چارەسەری هەمووپرسەکان وپێکەوەژیان بکەینە بنەمای سەرەکی بۆگەڕانەوەی هەموو مافەزەوتکراوەکان کە بەهزرێکی ژنانەوە ئاشتی وئارامی بچەسپێنین،ژنان هەوێنی چارەسەرین، چونکە هەمیشە ئەقڵی داگیرکاری ئەیەوێ شکۆی ژن بشکێنێ بۆیە بەهەموو شێوەیەک لەچواربەشی کوردستان ژنان سەرکوت دەکەن وبەبچوک ولاواز نیشانیان دەدەن. لەبەرئەوە ئەم خاڵانەدەخەینە بەردەستی هەمووان کە هەموو پێکەوە کاری لەسەربکەین. ١-داوادەکەین ئەوبازرگانیانەی بەجەستەی ژنانەوەدەکرێت لەیانە شەوانەکاندا و شوێنەکانی تریش ڕابگیرێت چونکە تاک،خێزان وکۆمەڵگە وێران دەکات تەنهاژنیشە باجی ئەوەدەداتو لەشکڕەکان شانازیدەکەن بەکڕینی جەستەی ژنانەوە،وەکاریگەری لەسەر دەرون وتەندروستی هەمووان دروست دەبێت،کەپێویستە زانیاری تەندروستی بۆهۆشیاری خەڵک بڵاوبکرێتەوە وکەچی زیانێکی هەیەو کاریگەریەخراپەکان چین وچۆن خۆیان لەوشوێنانەبپارێزن. ٢-وەئەوژنانەی کەلەشوێنی کەرتی تایبەت کاردەکەن بپارێزرێن لەدەستدرێژی وگێچەڵی خاوەنکاروکارمەندەکان ودەزگایەک هەبێ بەبێ ترس هانای بۆبەرن لەهەرکاتێک کەئەومەترسیانەهەبێت لەسەریان،چونکە هەیەکامێرایان بۆدادەنێن وگێچەڵیان پێدەکەن تاناچاری ئەوکارانەبکرێن وەکوهەڕەشەبەکاری دێنن لەدژیان. ٣-نەخۆشخانەدەرونیەکانیش ژنان تێیداپارێزراونین وگوزەران وپێداویستیان نالەبارە پێویستەکاری باشتریان بۆبکرێت. ٤-ژنانی ناوزیندانەکانیش بەدەرنین لەوئازارانەو کەمترخەمی لایەنی پەیوەندیدار هەیە چونکە ژنان هەن گەنجن وتێکەڵ دانراون ژیانی بەکۆمەڵیان هەیە،ئەوەش کاریگەری لەوان دەکات،ئەگەربیشیانەوێت گۆڕانکاری بکەن لەخۆیاندا ناتوانن پێویستە شوێنیان جیابکرێتەوەو تێکەل نەکرێن بۆئەوەی بتوانن جارکیێتر بگەڕێنەوە ناوکۆمەڵگە. کارئاسانی بکرێت بۆمان کەبتوانین کاریان بۆبکەین وهۆشیاربکرێنەوە لەوتەمەنە لاوەدا. ٥-سزای بکوژانی ژنان ودەستدرێژیکاران بدرێت چونکە سزانەدانی بکوژانی ژن وتاوان کاران،ودەستدرێژیکاران هۆکارێکی ترن بۆبەردەوام بوونی ژن کوشتن. ٦-سنورێک دانێن بۆپەخشکردنی دراماتورکی وئەوانەی کەزیانیان بۆسەرزهن ودەرون وکەسایەتی تاک هەیە. ٧-سانسۆربخرێتەسەربەرنامەی تیکتۆک کە مەترسیەکی گەورەیەلەسەر مناڵ،گەنج وگەورەکان وە پێویستە ئەوکەسانەی بەتایبەت ئەو ژنانەی کە خۆیان وەکو موهەڕیچ نیشان دەدەن چارەسەربکرێن لەلایەن توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە. بۆبەڕێزان پەڕلەمان وسەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان پارێزگای سڵێمانی. وەزارەتی ئەوقاف. وەزارەتی ڕۆشنبیری. وەزارەتی پەروەردە. کاروباری کۆمەڵایەتی. لەگەڵ ڕێزمان کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی وداگیرکاری.
6/1/2021
Leave A Reply

Your email address will not be published.