پارە و قەرزو دەوڵەت چۆن دروست بوون لە مێژوودا.!    

0

پارە و قەرزو دەوڵەت چۆن دروست بوون لە مێژوودا.! 

بەڵێن اسماعیل                              

بەشی سێیەم

لە بەشی یەک و دوودا، باسی ئەو مێژووەمان کرد، کە چۆن ئەو “جوتیارانەی” کە گەنم یان هەبوو دوای ئەوەی لە خۆیان زیاد بوو بۆ ئەوەی ئەم زیادەیە بۆ ڕۆژی ڕەش هەڵیگرن،هاتن سایلۆیەک دروست بکەن،یان ئەو ئەژمارە تۆمارکراوانەی دیارییان دەکرد کە بەریز نابووکی چەندێک گەنمی هەیە،سەرەتای دروست بوونی هەم قەرز و هەم پارەش بوو.لەسەر بنەمای دۆزینەوەی شوینەوارناسییەکان،ئێمە دەزانین زۆریک لە جوتیارەکان لەبری ئەو کارەی لە کێڵگەکاندا دەیانکرد لەوحەیەکیان پێدەدرا کە بڕی ئەو دانەوێڵەیەی لەسەر هەڵکۆڵدرابوو کە فەرمانڕەواکان قەرزداریان بوون.بەوپێیەی زۆربەی جار بڕی ئەو دانەێڵەیەی لەسەر لەوحەکان نووسرابوو هێشتا دروێنە نەکرابوو،ئەولەوحانە جۆرێک بوون لەقەرزی جوتیارەکان لە ئەستۆی فەرمانڕەوەکاندا.لەهەمان کاتیشدا،ئەو لەوحانە  جۆریک بوون لەدراو،چونکە جوتیارەکان دەیانتوانی بەبەرهەمێک کە ئەوانی تربەرهەمیان دەهێنا ئاڵوگۆڕی بکەن.

بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە پەیوەندیی بە دەرکەوتنی دراوی کانزاییەوە هەیە.زۆربەی خەڵکی وا دەزانن دراوی کانزایی بۆ ئەوە دروستکرا تا لە مامەڵەکاندا بەکاربێت،بەڵام بەو شێوەیە نییە.لانی کەم لە میزۆپۆتامیادا،ئەو دراوە کانزاییەی کە بە شێوەیەکی بەرجەستە بوونی نەبوو،لە شیوەی ئەژماری نووسراودا بەکار دەهێنرا بۆ دیاریکردنی ئەوەی جوتیاری کێڵگەکان چەندێک قەرزیان لای فەرمانڕەواکانە.بۆ نموونە،یەکێک لەو لەوحانە ئاماژە بەوە دەدات کە “بەریز نابووک بە بەهای سێ دراوی کانزایی دانەویڵەی وەرگرتووە”،هەرچەندە ئەو دراوە کانزاییانە هێشتا دروست نەکرابوون و ڕەنگیش بوو بۆ ساڵانێکی زۆر دواتریش دروست نەکرانایە.بە مانایەک،ئەم شێوە وێناکراوەی پارە،کە بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕ بەکار دەهات،دراوێکی مەجازی بوو.بۆیە کاتێک کەسەنێکسەر بە(چینی بۆرژوازی)کە، دەڵێن، ئابووری ئەم سەردەمە زۆر جیاوازە لەوەی رابردوو و نموونەی ئەو پارەدانە مەجازییە بۆ دەهێننەوە کە بە هۆی تەکنەلۆژیای دیجتاڵییەوە فەراهەم کراوە،پییان دەڵێین ئەمە شتیکی نوێ نییە و ئەم  بەڵگەیە شتێکی نوێ نییە و پارەی  مەجازی هەر لە سەرەتای دروست بوونی ئابوورییەوە هەبووە، ئەویش پاش  شۆرشی کشتوکاڵی و دروست بوونی یەکەمین بەرهەمی زیادە کە دوانزە هەزار ساڵ لەمەوبەر ڕووی داوە.      

لە ڕاستیدا، کاتێک دراوی کانزایی بەرهەم هات،زۆرجار لەوە قورستر بوو شوێناو شوێنی پێ بکریت.بەم شێوەیە بەهای ئەو دانەوێڵەیەی کە بەرێز نابووک خاوەنی بوو.لە شێوەی بەشێک لە کێشی پارچە ئاسنیکی گەوەرەدا دەنووسرا.لە هەموو حاڵێکدا، بەرێز نابووک هەرگیز بە گیرفانی پڕ لە دراوی کانزاییەوە نەگەڕاوە،ئەوەی کە پێی بوو تەنها بەڵێن نامەیەک بوو،زۆرجار لە شێوەی لەوحێکدا کە بڕی ئەو دانەوێڵەیەی لەسەر نووسرابوو کە خاوەنی بوو یان پشکی ئەو لەو پارچە ئاسنە گەورە نەجوڵاوەدا.                                                                  

ئیستاش ئەوەی دەربارەی بەڵێن نامەکە یان دراوە مەجازیەکە گرنگە ئەوەیە کە بۆ ئەوەی کاریان پێ بکرێت بڕیکی

زۆر لە باوەڕ پێویست بوو.بەریز نابووک دەبوو باوەڕی(دەبێ هەر باوەڕی بە شتێک هەبووبیت)بە توانا و ویستی بەرێوەبەرانی سایلۆکە هەبوایە کە لە دواییدا بەشی خۆی لە بەرهەمەکە پێ دەدەن.خەڵکانی تریش دەبێت باوەڕیان بە هەمان شت هەبووبێت پێش ئەوەی لەوحەکەی بەرێز نابووک بۆ ئاڵوگۆڕ کردن بە ڕۆن یان خوێ یان یارمەتیدانی لە چێکردنی ماڵەکەیدا پەسەند بکەن. ئەمە ڕێشەی وشەی متمانەیە(کردێت):کە لە وشەی یۆنانیی(کرێدیر)وە وەرگیراوە و بە مانای باوەڕ کردن،دیت.                                                                                 

بۆ ئەوەی ئەم باوەڕە بەسەر خەڵکیدا باڵ بکێشێت و بەها بدات ئەو لەوحانە(یان دراوانە)،خەڵکی پێویستیان بەوە بوو لە لایەن کەسیک یان شتێکی خاوەن هێزەوە دڵنیا بکریتەوە.ئەمەش ڕەنگە فەرمانڕەوایەکی نێردراو لە لایەن بە ناو خوداکانەوە،  پاشایەکی  شکۆدار  کە خوێنێکی  شاهانەی  تێدا دەگەڕێ، یانیش، وەک  دواتر دەردەکەوێت، شێکی وەک حکومەت  یان دەوڵەت  بیت: دەسەڵاتیک  کە بشیت متمانەی ئەوەی پی بکریت کە لە داهاتوودا دەسەڵاتی دەبیت قەرەبووی بەڕیز نابووک بە پیدانی بەشی خۆی لە بەرهەمی زیادەی دانەوێڵەکە بکاتەوە، ئەگەر  تەنانەت فەرمانڕەواکەش گیانی سپارد..                                                                                                               

Leave A Reply

Your email address will not be published.